پەڕلەمانی داهاتوو تەنها دوو فراكسیۆن بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 571 جار بینراوە

محمد ڕەئوف محمد

ئەم قسەیە بیرۆكەی پرۆژەیەكە ، قسەو مشت و مڕی زۆر هەڵدەگرێت و ماوەیەك لەمەو پێش خستمانە بەردەم كۆمەڵێك سیاسەتوان و ڕۆشنبیرو هەموویان پێیان باش بوو بەڵام بەشێك لەسیاسیەكانیان دەیان گووت میكانیزمەكەی ڕێگر دەبێت ،چونكە سیستمی حیزبی و حوكمڕانی و پێگەی هاوڵاتی و ڕادەی كاریگەری لەسەر پرۆسێسی دیموكراسی لاوازو كەم بایەخە،چونكە حیزب هەیە واخۆی تەڵقین كردوە ئەو قەدەری هەتا هەتایی ئەم میللەتەیە و هەموو گەمە دیموكراسیەكان تائەوێ بڕدەكەن و ڕێگاپێدراون كە نەگاتە كش مەلیك لەدەسەڵات و كورسیەكەی ئەو ، وەهەندێ حیزبیش دەستی لەوەشۆردوە جارێكیش سەرەی بێت جڵەوی دەسەڵات بكەوێتە دەستی بۆیە ڕازیە بەو حاڵ و حاڵەتەی هەیەتی و حەزناكات لێی تێك چێت زانینی ئەم ڕاستیە كەهیچ هونەرێكی تێدانیە و هەموو ناسیاسیەكیش دەزانێت واقیعی سیاسی ئەمڕۆی كوردستان نەوشێوازەیە كاری جددی و مەسرەفی زۆرگەورەش دەكرێت لەسەر دەستكاری نەكردن و مانەوەی ئەم حاڵەتە چەقبەستووە ناتەندروستە نادیموكراسیە نادادپەروەرانە ئەوەندەی ئەوحیزبانە ماندوو دەبن و ڕەنج دەدەن بۆ نەگۆڕان و تەقدیسی واقیع وسڕكردنی هاوڵاتی وبەبوكوڵەكردنی دیموكراسی هەر نیوەی ئەوە بیركەنەوە لە سیاسەت و حوكمڕانی و حیزبایەتی تەندروست ،دۆخی خۆیان و ووڵات و هاوڵاتی باش دەبوو.

بیرۆكەی پرۆژەكەی ئێمە سەرەتا بۆبیركردنەوەیەكی جددیە و پاشان بۆ هەنگاوی پراكتیكیە ،هەنگاوەكەش ئەوەیە (مستحیلە)ە مییللەتێك یان حیزب و سەركردەكانی یان نوخبە ڕۆشنبیرەكەی بیانەوێ ، وڵات پێشخەن ودیموكراسی هەنگاوەكانی دەست پێ بكات و هاوڵاتی وەك دەنگدەری ڕاست و دروست هەبێی بەبێ ئۆپۆزسیۆن و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات ، بۆیە ئەگەر بەرەیەكی سەرتاسەری بەهێز دروست ببێت و بتوانێت دەنگێكی زۆرو كورسیەكی زۆر بەدەست بێنێت یان دەسەڵات دەگرێتە دەست یان دەبێتە ئۆپۆزسیێنێكی كاراو لەقاڵبی حیزب و ئایدۆلۆژیایەكی كۆت و بەندكراو ڕزگاری دەبێت و دەكەوێتە ململانێی سەرخستنی پرۆژەی حوكمڕانی تەندروست وپەڕلامانی كاراو قەزاو دادوەریی بێلایەنو خزمەتگوزاری هاوڵاتی وشەفافیتی داهات و خەرج،لەهەمان كاتدا پەڕلەمان ڕزگاری دەبێت لەچەند بەرەیی و هەموو حیزب و لایەنەكان دەبنە دوو بەرە و دوو پرۆژەو پەڕلەمان وخەڵكیش ڕزگاریان دەبێت لەیاری و موزایەدات و ڕێكەوتنی ژێربەژێر، ئەگەر حیزب و سەركردەو ڕۆشنبیرو خەڵكانی دەرەوەی دەسەڵات و ئەندام و كادیرو دەنگدەرانی دەسەڵاتیش كەبەم دۆخەسیاسیە شكستخواردوە ڕازی نین كەواتە دەبێت یان ئەم پرۆژەیە وەك چارەسەر قبوڵ كەن یان ، چارەسەرێكی دیكەی باشتر بخەنەڕوو ، یان بەدەنگی بەرزو بێ شەرمكردن بڵێن پایەداربێت ئەم دۆخە سیاسیەو ئەم فۆڕمە لە سیاسەت و لە حوكمڕانی و چیتر گلەیی و بۆڵە بۆڵ بێ مانایە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.