هێرشکردنە سەر دکتۆرە بەهار یانی شەقلاوە لە ڕەنگی زەردەوە ، بەولاوە ، هیچ ڕەنگێکی تر بەخۆوە ناگرێ

لەلایەن ستاندار Posted on 463 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

هێرشکردنە سەر دکتۆرە بەهار یانی شەقلاوە لە ڕەنگی زەردەوە ، بەولاوە ، هیچ ڕەنگێکی تر بەخۆوە ناگرێ نەشدەوبوو یاساو دەزگای حوکمرانی و قایمقام وحیزب قەرەقۆپیان هەڵبژاردبایە . ئێستاش تێ نەگەیشتم ، ئەو هێرشکردنە بۆ دکتۆرە بەهار بوو بە سفەتی ئەوەی مادام ئەندام پەرلەمانتاری سەر بە لیستی بزوتنەوەی گۆڕانە ، بۆی نیە لە سنووری زەرد هیچ لێدوانێ بدا ، یان ئاماژەیەک بووبێ بۆ ڕێکخراوی گەنجانی بوێر کە قبوڵمان نیە هیچ چالاکیەکتان لە سنوورەکەی ئێمە هەبێت . یان ئەگەر هەشتان بێت دەبێ بە ڕاوێژ کردن بێت لە گەڵ ئێمە . بەندە بۆ خۆم لە ناو مەڕاسیمی ناو سمینارەکە بووم ، شاهێدی ئەوە دەدەم کە دکتۆرە بەهار بە سفەتی ئەوەی کە ئەو ئەندامی پەڕلەمان بوو لە هەموواری دەستووری هەرێم شان بەشانی ئەندام پەڕلەمانی لیستەکانی تریشەوە بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە . ئاماژەکانیشی هەر هەمووی دەلالەتی لەوە دەکرد ، تا ئەو کاتەی پەڕلەمان پەکخرا ، ئەوان و بە پێکەوەیی هەموو فراکسیۆنەکان هەنگاوی ئەرێنیان نابوو لە مەڕ هەموار کردنەوەکەدا .

لێدوانەکانیشی تا بڵێیت بێلایەنی پێوە دیار بوو . ئەو زانیاریەی کە پێم گەیشت بوو ئەو سمینارەی کە دکتۆرە بەهار بەڕێوەی برد ، لە سەر داخوازی ، ڕێکخراوی گەنجانی بوێرەوە بووە . ئەو ڕێکخراوەش واتە ڕێکخراوی گەنجانی بوێر ، وەک ئەو زانیاریانەی من لە سەریانم هەیە ، ڕێکخراوێکی بێلایەنن و ئەگەر هەلەش نەبم ، ئەمەریکیەکان پاڵپشتیانن و زۆرانێک لە گەنجەکان بە بێ جیاوازی لە ناو هەموو پارتە سیاسیە کوردیەکان دەناو ڕیزەکانیان دابووە . ئیدی ئەو ڕێکخراوە بووە کە پرۆژە یاسایەکیان بە دەستەوەیە کە قسەگەلی خۆیان تیادا هەبێ ، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببیتە خاوەن دەستوورێکی مەدەنی و جێگای قبوڵ کردن بێت لە ناو هەموو دازگا یاساوڵەکانی ئەمەریکی و ئەوروپی . شتەکی تازەش نیە کە ڕێکراوە یاساولیەکانی جیهانی بە تایبەتی ئەمەریکی و ئەوروپی لەو ڕۆژەی کە پەڕلەمانی کوردستان لیژنەیەکی دەستووری پێک هێنا بە ئەندام بوونی کەسانی هەموو فراکسیۆنە کوردیەکان ، کە هەولی ئەوەیان نەدابێ کە لەو هەموارکردنەوەیەدا قسەگەلی خۆیان یان پێشنیاری خۆیان تیادابێ ، مەبەستەکەش زیاتر بۆ ئەوە بووە ، تا هەرێمی کوردستان ببیتە خاوەن دەستورێکی مەدەنی .

هەق نەبوو دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا حوکم ڕانیەکان و قایمقامی شەقلاوەو هەتا دەزگا حیزبیەکانی شەقلاوە لە مەر ئەو هێرشکردنە سەر دکتۆرە بەهار قەروقۆپ بن وەک ئەوەی نە ئاگام لێبوو نە گوێبیست بوویمە ، لە بەر کۆمەڵە ئیعتبارێک و هەندێکیانەی لەمانەی لای خوارەوە کوردت دەکەمەوە :

۱_ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێش هەموو پارتە سیاسیە کوردیەکانی تر ڕیفراندۆمی ۲٥/ ۹ بە هی خۆی دەزانێ ، لەو ڕوەوە دەبوایە نەک بێدەنگی لە سەر ئەو هێرش کردنە ، هەڵبژاردبا بەلکو دەبوایە زیاتر لە حیزبیەکانی تر بەرەو پیری جۆرە سمیناری وەها بوونایەو دەیان توانی لە ڕێگای بەشداری کردنە فراوانیەکانی خۆیان زیاتر سەرنجی خەلک بەرەو ڕیفراندۆم و ئاسایی کردنەوەی پەڕلەمان و هەنگاو نان بۆ یەکڕێزی سیاسی ، بەکار هێنابایە .

۲_ مادامەکینێ ڕێکخرای گەنجانی بوێر بە دەنگی ئەمەریکیەکان و لە کوردستان دەست بەکارە ، دەبێ حیسابی ئەوەشیان بکردبایە کە هەر پێشێل کردن و تەجاوزی یاسایی لە مەر ئەنجامدانی کارو چالاکیەکانیان دەگەیەنرێتە رێکخراوە یاساولەکانی جیهانی . ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەک گرتووەکان و هیومان رایتس و ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمەریکیمان لە بەر چاوە کە ئاماژە بە پێشێلکراوەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن بە وەسایقی کۆنکرێتی .

۳_ شەقلاوە شوێنگەی گەشتیاریە و هەموو رەنگەکان و فرەیی لە کەلتوور لە جیاوازی نەتەوەو ئاینزا ڕووی تێ دەکەن ، دەبێ دەزگا حوکمرانیەکان لەو شارۆچکەیە زیاد لە شارەکانی تر ، هەولی ئەوە بدەن کە نابێ ئەو شوێنگە گەشتیاریە ، بچووکترین پشێوی بە خۆوە ببینێ . بەندە وەک کەسێکی خەمخۆری ئەو شارە ، پێشنیار بۆ دەسەلاتی ئەو شارە بە لق و ناوچەکانی پارتیشەوە ، دەکەم کە ئەگەر زۆنزۆنی لە شوێنەکانی تریش هەبێ ، با وابکەین شەقلاوە هی هەمووان بێت ، با ئەو شارە گەشتیاریە دوور خەینەوە لە ئەجندای سیاسی و بڵێن با بیکەین بە ڤاتیکایەکی مەدەنی نەک دینی و دەناویدا خۆشەویستی لە نێو خۆمان دروست بکەین و هەندە بەدوای ئەم پارتە وای وت و ئەوی تر وای گۆت پەیرەو نەکەین . با هەر هەموومان بەو ئاراستەیە دەناو خۆشەویستی یەکتر دابین بەرکی نموونەی وەها پێگوازە بکات بۆ شوێنەکانی تریش .  ۲۱/۹۲٠۱۷

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.