ستاندەر
بەپێی زانیاریەكانی (مونت كارلو الدولية MCD) مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا لە شاری بەغدا، رایگەیاندووە، ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی كوردستان كارەساتە، لە لایەكی دیكەدا، جێمز ماتیووس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە بەغدا ریگەیاندوە، لە سەر عەبادی پێویستە پارێزگاری لە یەكپارچەیی عێراق بكات.
جێمز ماتیووس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا، لە سەردانەكەی ڕۆژی سێشەممە 22/8/2017 بۆ شاری هەولێر، بە مسعود بارزانی راگەیاندوە، ئەگەر ئەو ریفراندۆمە بكەن، ئەوا ئەمریكا عقوبات و ئیجرائاتی خۆی دەستپێدەكات. لە بەرامبەردا، مسعود بارزانی رایگەیاندوە، من بە تەنها نیم لەو پرسەدا، لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە ریفراندۆم كۆدەبینەوە، دواتر وەڵامتان دەدەینەوە.
هاوكات مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، لەبارەی ریفراندۆم هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ریفراندۆم بڕیارێکی هەڵەیە، ئێمە بۆ یەكپارچەیی عێراق هاتووین.