ستاندەر نهێنی گرنگ لە هۆكاری لێخۆشبونی (دێ ئێن ئو) لە حكومەتی هەرێم ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 641 جار بینراوە

ستاندەر

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی سامانی سروشتی هاتوە، کە کۆمپانیای نەوتی (دێ ئێن ئو) نەرویجی لە قەرزەکانی خۆی لەسەر حکومەتی هەرێم خۆشدەبێت و، حکومەتی هەرێم ۲٠٪ پشکەکانی خۆی دەدات بە کۆمپانیا نەرویجیەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی ۲٠۲۲ کاری پێدەکرێت.

بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر بۆ میدیای نەرویجی و کۆمپانیا نەرویجیەکە، بەوشێوەیەی خوارەوە باسی سەوداكەی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای (دێ ئێن ئو) دەكەن، كە پێچەوانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانە:

– كۆمپانیای (دێ ئێن ئو) خاوەندارێتی پشکەکانی لە کێڵگە ئەستێرە کوردیەکە زیاد دەکات و لە بۆرسەدا بەشێوەیەکی بەهێز بەرزدەبێتەوە.

– حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای نەوتی نەرویجی پێکهاتن لەسەر ئەوەی حساباتی ساڵانی ڕابردویان ساف بکەن.

– دێ ئێن ئو ۲٠٪ پشکە خاوەندارێتیەکانی لە کێڵگەی تاوکێ(نزیک زاخۆ) بەدەست دێنێت، کۆمپانیاکە ئێستا خاوەنی ۷٥٪ی کێڵگەکەیە کە پسپۆران بە مجەوهەراتی کۆمپانیەکە وەسفی دەکەن، کۆمپانیاکەش خۆی ڕێککەوتنەکە بە ئیختیراق وەسف دەکات.

– هەروەها سەرەڕای ئەو ڕێکەوتنە هەردولا پێکهاتن لەسەر ئەوەی ڕێژەی ۳٪ لە داهاتی گشتی ئەو کێڵگەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بدرێت بە کۆمپانیای نەوتی نەرویجی.

– حکومەتی هەرێم وازی لەو پڕۆژەی خاوێنکردنەوەی زێرابیش هێنا کە بەبڕی ۱٥٠ ملیۆن دۆلار بڕیاربو لەلایەن کۆمپانیا نەرویجیەکە جێبەجێ بکرێت.

– بەگوێرەی خەملاندنی پسپۆرانی بواری نەوت کێڵگەی تاوکێ و پێشخابیر زیاتر لە نیو ملیار بەرمیل پێکدێت و ڕۆژانە زیاتر لە سەت هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێندرێت.

کۆمپانیاکە دەشڵێت ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو دەستپێشخەریەی حکومەتی هەرێم کە کێشەکانی نێوانمانی پێ چارەسەر کرا، (بیژان موساڤار رەحمانی) سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیا نەرویجیەکە دەڵێت ئەو ڕێکەوتنە هێمایەکی پۆزەتیڤ و بەهێزە بۆ وەبەرهێنەران و متمانەی کەرتی نەوت لە کوردستان بەهێزدەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.