دووماڵی و دابەش بوون ، لاساری و ڕکە کردن

لەلایەن ستاندار Posted on 605 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

هاوپەیمانیەت لەنێوان دووحزب و ڕێکخراوی سیاسیدا زەمینەسازی و ئیرادەو ویستی هاوبەش و کاری بەیەکەوەیی دەوێت لەو چوارچێویەدا هەنگاوەکان یەك دەخرێ و ئاڕاستەکانی کارکردن لەپێناو سەرخستنی هاوپەیمانیەتی نوێ دەبێت لەسەرجەم ئاستەکانی ڕێکخستن ، ڕاگەیاندن ، ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ، جەماوەری ، بەئاڕاستەی تیشك خستنەسەرئەوهەنگاوە پیرۆزە دەبێت لەهەمووشی گرنگتر ڕاگرتنی باڵانسی هاوسەنگی لەبڕیارو دروست بوونی متمانەیە لەنێوان دوولایەنی سیاسیدا ،

ماوەی چەندین ساڵە بەتایبەتی دوای تێکچوونی تەندروستی جەنابی مام جلال ڕاگەیاندنەکان بەبەرنامە لەتیڤیە بەناو بێلایەنەکان شاشەکانیان کردۆتە مینبەرو سێبەرێك بۆهەموو ئەوانەی خوازیارن لەپەنا ناوی پیرۆزی ئازادی و ڕادەربڕیندا کۆڵی دڵی خۆیان داڕێژن و ژەهر بارانی مێژووی دوێنێ و ئیمڕۆو داهاتووی یەکێتی و سەرکردەکانی دەکەن و شاکارو شکۆو جوانیەکان وەلاوە دەنێن و بەزمانی زبر لە جەستەی شەکەت و برینداری حزبێك ئاڵاون کەکۆی جوانی و سەروەریەکانی ئەو هەرێمە پشکی شێری لێ بەر ئەکەوێت ،

لام سەیرە خەڵکانێکی پشووکورتی بەناو ڕەوشەنبیری هەرزەکار کەتەنها بینین و ڕوانینیان هەنگاوێك زیاتر بڕ ناکات ڕۆژانە لەشاشەکان دەرئەکەون کۆی وتەکانیان ڕەتکردنەوەی جوانیەکان و ڕێکخستنەوەو خەون بینین بەپاراستنی شکۆی یەکێتی و یەکڕیزی نێو هەڤاڵان و نێوماڵی حزبەکەمان بەهەڤاڵانمان ڕەوا نابینن و بەکارێکی نەشیاو و ڕێگەپێنەدراو دەزانرێت لایان وایە دەبێ پرس و ڕاوێژیان پێ بکرێت لەکۆی جولەو پرسە چارەنوسسازەکانداو بێ ئەوان هەنگاوو بڕیارێك نەنرێت ،

من هاتووم و دەپرسم ماڵێك بوو کردتان بەدوو گەر سەرکەوتوو بوونە لەهەنگاوەکانتان گەڕانەوە بۆ یەکێتی لەپای چی ؟

گەرتوانای ئیدارەدانی قۆناغی داهاتووتان ماوەوبەرگەی ململانێکان دەگرن وەك حزبێکی سیاسی هاوپەیمانیەت لەگەڵ یەکێتی مەکەن بەتەنها وەرنە نێو یاریگاو نمایشی خۆتان بکەن و هۆکارێك بن بۆ هاوسەنگ کردنەوەی هاوکێشەکان ؟

ئەی ئەگەر یەکێتی پێگەوجولەی نەماوە لە نێو جەماوەرو لەپڕۆسیسی دێمۆکراسی ، داهاتوو بۆ ئێوەیە سووربوونتان لەسەرداواکردنی هاوپەیمانیەت وجێ بەجێکردنی بڕگەو مادەکانی لەپای چی؟

خوێندنەوەو پێشبینیەکانی بەندە بەو ئاڕاستەیە ئێوە پەلەتانەو خوازیارن بگەڕینەوە نێو یەکێتی یاخود خۆتان بەیەکێتی هەڵسێننەوە ، ناکرێ و ناجوورە مەرج دابنێن چونکە ئێوە لە‌هەڕەمی سەرکەوتنەکانتان نین بۆیە مەرجەکانتان قبوڵکراو نابێت کەمێ لەهەڵچونەکانتان دابەزن ئیمڕۆ دوێنێ نیەو جیهان بەهەردوو لایەنی ئەرێنی ونەرێنی ببینن و خوێندەنەوەو ئاڕستەی کارکردنتان یەك بخەن و بیخەنە دەست کەسانی پشوو درێژو امین لەدەست هەرزەکاری سیاسی دەری بخەن ؟

لەکۆتا دەڵێم سەرکردە ئەوکەسیە هەستیاری قۆناغ و ڕاپەڕاندنی ئەركەنیشتمانیەکان لەئەستۆ دەگرێت کەتیایدا خوێندنەوەوهەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ بابەتە هەستیارەکان و درك بەڕاستیەکان دەکات لەو شوێنەی هەڵەی تیایدا کردووە ڕاستی دەکاتەوە ، هەرگیز لاساری و لەخۆبایی بوون و ڕق و کینە شوێن گرەوەی خوێندنەوەیەکی تەندروست ناکات بۆیە دەڵێم دووماڵی ودابەش بوون لاسەنگی لەپڕۆسەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان دروست کردووەو گەورەترین خزمەتی بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە لێرەدا گەورەیی و لە خۆبردوویی سەرکردەی کاریزماو نەتەوەیی دەردەکەوێ و گرەو لەسەر ئایندە دەکات و بۆخۆی مێژوو دەنەخشێنێ و لەهەمانکاتدا مێژوو دەنوسێتەوە یاخود لاساری ڕکە کردن و ڕق و کینە دەکاتە پێوەر بۆ کاری داهاتووی ، ئایندە وەڵام دەرەوەی کۆڵێ خەم و پرسی ئیمڕۆو بەیانیەو سەرپێیی بەتەکیدا گوزەردەکاو سوکە وەڵامێکی بەندەش دەداتەوە ،

25/8/2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.