حیزبێکی ئیسلامی لەبەرامبەر پاڵپشتی ریفراندۆم چەندین ئیمتیاز لە بارزانی وەردەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 442 جار بینراوە
Refrandom1

ستاندەر
لەچەند رۆژی رابردوو سەرکردەی حیزبێکی ئیسلامی کە ناوەکەی لای ستاندەر پارێزراوە سەردانی بارزانی کردوە و، لیستێک داواکاری لەگەڵ خۆی بردوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی پیشان بدرێت لەسەری.

سەرچاوەکە بەستاندەری ڕاگەیاند لە کۆبونەوەکە سەرۆکی حیزبە ئیسلامیەکە رایگەیاندوە بەھەمو شێوەیەک پاڵپشتی ریفراندۆم دەکەین و لەگەڵیداینە.
ھەر لەدانیشتنەکە ئەو سەرکردەی ئیسلامیە لیستێک داواکاری ئاراستەی بارزانی کردوە کە پێکھاتبو لەداواکردنی پێدانی زەوی و پارە بۆ دروستکردنی بارەگا و مۆڵەت ھەروەھا دامەزراندن و خانەنشینی، وەک چۆن بۆ حیزبی سۆسیالیست کراوە کە ٣٠٠ پێشمەرگەیان بۆ دامەزرێنراوە و ٢٠٠ کەسیش خانەنشین.
لە وەڵامدا بارزانی سوپاسی پشتگیری کردون بۆ ریفراندۆم و رەزامەندی لەسەر سەرجەم داواکاریەکان دەربڕیوە جگە لەو خاڵەی کە پەیوەندی بە دامەزراندنی پێشمەرگە ھەیە ڕایگەیاندوە لەو دۆخە چەکدارکردنی حیزبی ئیسلامی خراپ لەسەرمان دەکەوێت.

جێ ی باسە لەگەڵ دەستپێکی پرسی ریفراندۆم زۆرینەی ئەو حیزبانەی پاڵپشتی ریفراندۆم دەکەن ئیمتیازی جۆراوجۆریان پێدەدرێت بەتایبەت لەنێو ئیسلامیەکان ئەو حیزبانەی لەگەڵ ریفراندۆمن بودجە و ھاوکاری دارایی تەواویان پێشکەش دەکرێت بەپێچەوانەی ئەوانەی کە لەگەڵ ریفراندۆم نین بەو شێوەیە و داوادەکەن لەپەرلەمان بریاری لەسەر بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.