محمد ڕەئوف محمد
ئەم قسەیە حیكمەتێكی ئینگلیزیەو ، هەمیشە فریای هەركەسێك دەكەوێت كەوابزانێت كات و فرسەتەكانی ژیان و كایەكانی لەكیس چووە، قسەو حیكمەتێكی زۆر جوانە.، ئەمڕۆ چۆن هەركەسەو لایەنێك لەجێگاوشوێن و پێگەی خۆیە بەدرەنگی نەزانێت و دەست پێ بكات ؟ هیچ درەنگ نیە : با لایەنە سیاسیەكان جورئەت بەخۆیان بدەن و باوەڕو قەناعەتیان بەچی هەیە بڕیار بدەن و دەست پێبكەن دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و پێنچ قۆڵی ، كاتی بڕیاردانی ڕوون و بەجورئەتە و هیچ درەنگ نیە و نەدونیا كاول بوە نەكاولیشدەبێت و نەلەسەر هیچكامیشتان پەكی دەكەوێت ، میللەت لە چاوەڕێی و دڵەڕاوكێدا مەهێڵنەوەو بڕیار بدەن و بیخەن بەلایەكدا دروستكردنی چەترو لیستی نیشتمانی هیچ درەنگ نیە و لەوە زیاتر كات مەكوژن ، ئەوە عێراق بەو شپرزەییە حیزب و لایەنەكان دەستیان پێ كردوە ئێوەش بڕیار بدەن و لەدڵەڕاوكێ خۆتان و خەڵك دەرباز كەن .. هیچ درەنگ نیە و عەیبیش نیە حكومەت ، ئەگەر پارەت هەیە و ماڵی سپیت بۆ ڕۆژی ڕەش هەڵگرتووە فەرموو فرسەت لەمە باشتر نابێت ، كێشەكەشت ئەوەیە هەزار جار بڵێی نیمە خەڵك باوەڕ ناكا..
هیچ كات درەنگ نیە بۆ ئەوانەی پەشیمانن لە (نا) بۆڕیفراندۆم ، وبۆیان دەركەوتوە كە هەڵوێست و بڕیارەكە پێویستی بە پێداچونەوەهەیە و بابەتی ڕیفراندۆم میكانیزمی پرسێكی نیشتمانیە و موڵك و تاپۆی كەس نیە ، و كەسیشی لێ بەری ناكرێت مەگەر كەسێك خۆی نەیەوێت ،