خۆرئاوا بونتان یان سمبول  وەک باوکتان ئەگەرنا وەک ئەوان دزن

لەلایەن ستاندار Posted on 541 جار بینراوە

ھەژار ئەنوەر

بۆ ھەریەکە لە (چیا و نما) کورەکانی کاک نەوشیروان لەسەر گواستنەوەی سەرجەم مومتەلەکاتی کۆمپانیای وشە بۆ سەر ناوی ئێوە، کەبەپێی یاسا و شەرع ھەر شتێک بەناوی ھەر کەسێک بێت، دوای وەفات کردنی دەچێتە سەرناوی وارسەکانی بۆیە تا ئێرە ئاساییە، بەلام نابێ ئەمە قبوڵ بکەن، بۆچی؟.

١. باوکتان، کاک نەوشیروان کەرۆیی ھیچ شتێکی نەبردو لەتەواوی ژیانیشی بیری لەسەروەت و سامان و پۆست و پلەو پایەی نەبۆ خۆی نەبۆ و نه بؤ ئێوە نەکرد، تەنانەت وەک سەرکردەکانی دیکە قبوڵی نەبووە ئێوە وەک منداڵەکانی ئەوان خەریکی بازرگانی ببن.

٢. ئەکەر نیەتتان سافە وەک چاوەڕێین، سەربڵندانە، وەک باوکتان بوێرانە بۆ رای گشتی بڵێن ئێمە واتە (چیاو نما) کوڕی باوکی خۆمانین تەنھا لەرووی یاسایی و شەرعیەوە دەبینە پردی گواستنەوەی ھەموو پشکەکان بۆ سەر ناوی بزووتنەوەی گۆڕان.

٣. کاک نەوشیروان کاتێک کۆمپانیای وشەی دامەزراند وەک ھەموو ئەو شتانەی بۆ چاکسازی و یەکسانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەرخستنی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان ئامانجی ئەم کۆمپانیاییە ئەوە بووە کە لەسەردەمی نوێی حزبایەتی و سیاسی دەبێ حزب خۆی بژیێنی نەوەک لەسەر قوەتی خەڵک و داھاتی گشتی و موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت و پیرو پەککەوتە.

٤. مومتەلەکانی حزب لەسەر ناوی شەخص بيت کارەساته و دووبارەبوونەوەی حوکمرانی بنەماڵەییە لەسەردەمی سیاسی و حزبایەتی و بەردەوامی پێ دەدات، کە خودی کاک نەوشیروان و بزووتنەوەی گۆران و دەنگی ئازادو ئازادیخوازان ئەوە بووە بەرنگاریان ببنەوەو ببینەوە.

٥. گرنگی مومتەلەکان بۆ خستنەسەر ناوی کۆمپانیای وشە ئەوەیە کە ھیچ کەسێک نابێـت و ناتوانێت دەست بەسەر بزووتنەوەی گۆران دابگرێت، ئەوکات من و ئێوەو ھەرکەسێک ببینە رێکخەر مل کەچی جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی بزووتنەوەکە دەبین، بەنموونە لەئەمەریکا چ دیموکراتەکان بێت یان کۆمارییەکان دواجار مل کەچی خزمەتکردنی گەلی ئەمریکا دەبن، ئەمەش خەونی باوکتان بوو کەگەلی کورد وەک گەلانی ئەو وڵاتانەی پێشکەوتوون و مرۆڤانە دەژین خزمەت بکرێن.

٦. بۆ چوونە ناو مێژوو بەخراپ و باش، زۆر گرنگە مرۆڤەکان شانازی بەتۆماری پاک و باش بکەن وەک باوکتان، بەپێچەوانەوە ریسوادەبن تا ئەوکاتەی دوایین ھەناسە دەدەن نمونەش ئاشکرایە ئێستا سەرکردەی کورد ھەیە به حساب به تواناترین مرۆڤە لەپلەو پایەو ھێز کەچی مێژووەکی خاوێنی پێ تۆمارناکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.