محمد رضا
گڕفتی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌بووه كه به درێژای ده‌یان ساڵ و بگره زیاتریش ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان وتراوه ڕۆشنبیر تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسی بوون و نه‌یان توانیووه له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی سیاسی شوناسێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆیان بنیات بنێن ، ئه‌و كه‌سه ڕۆشنبیرانه له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه بگڕن له كه‌م و كورتیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كاروباری سیاسی بوونه به‌شێكی كاریگه‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای سیاسی و حیزبه سیاسیه‌كان …. ڕۆشنبیرانمان له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌بگرن له كۆمه‌ڵگا بوونه به‌شێك له گوتاری سیاسی . ئه‌وكه‌سانه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێبكه‌ن بۆ دژایه‌تی كردنی نه‌یارانی حیزب به‌كارهێنراون ، زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سه ڕۆشنبیرانه له‌ناو ئێمه‌ی كوردا سه‌ربه‌خۆ و بێ لایانه بنووسن به‌ڵكو هه‌موویان بوونه ڕۆشنبیری سیاسی و له‌ناو ڕۆشنبیرانی سیاسیش دا ده‌بنه‌وه به چه‌ند به‌شێك ، هه‌ندێكیان بوونه ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی و وه به‌شێكی تر بوونه ڕۆشنبیری چه‌پگه‌ڕایی و به‌شه‌كه‌ی تریش بوونه ڕۆشنبیری ئاینی … به‌ڵام درووست ئه‌وه‌یه به‌وانه بووترێت (كادیرانی حیزب) ؟؟
ئه‌وه‌ی كه گرنگه ڕۆشنبیرانی ئێمه بیان كردبایه دابڕانی كۆمه‌ڵگا بوو له ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كۆمه‌ڵگایان وێنه كردبایه‌وه به‌ڵام وه‌كو ووتمان ئه‌م كادیرانه ڕۆشنبیرانه‌ی حیزبی وه‌ك (كه‌سێكی ئایدۆلۆژیست چی) به‌رده‌وام وێنه‌ی ڕابردوومان بۆ ده‌كێشنه‌وه‌و ته‌واوی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگادا له قالبی ئایدۆلۆژیان دا ، هه‌رئه‌مه‌ش كارێكی وای كردووه كه پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی له هه‌رێمی كوردستان له نێوان لایه‌نه‌كان و هێزه‌كان سه‌خت و قورس بێت ، تاكێك كه هیچ مه‌عریفه و زانستی له‌سه‌ر كه‌له‌پوری سیاسی و پێكه‌وه ژیان نه‌بێت زۆر هه‌ڵه‌یه به ئایدۆلۆژیای بكه‌ی چونكه ئه‌وكات هیچ بیرورایه‌كی لای په‌سندنیه به ده‌ربێت له ئایدۆلۆژیای حیزبه‌كه‌ی یان گروپه‌كه‌ی به‌مه‌ش فێری كلتوری سڕینه‌وه ده‌بێت !
مه‌رجی ڕۆشنبیر نوسینی كتێب و نامیلكه نیه بۆ نموونه ده‌یان هه‌زار بگره به ملیۆنه‌ها كتێب و نامیلكه هه‌یه كه له‌لایه‌ن قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان نووسراون به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی نووسینه‌كانیان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر گۆرینی واقیعی كۆمه‌ڵگاكه‌یان به تایبه‌تی وه مرۆڤایه‌تی به گشتی به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن …
له ئه‌وروپا هه‌زاران په‌رتوك و نامیلكه نوسران به‌ڵام ته‌نها چه‌ند كه‌سێك ناویان هه‌یه كه وه‌ك ڕۆشنبیر و نوسه‌ر بونیاتی كۆمه‌ڵگایان داڕشته‌وه ، واته ژماره‌ی نوسه‌ران به ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانه به‌ڵام له‌ناویان دا ژماره‌ی كه‌سی ڕۆشنبیر و نوسه‌ری كاریگه‌ر به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی هه‌ساره‌كانه (كوكب) نموونه‌ش بۆ ڕۆشنبیره كاریگه‌ره‌كان وه‌ك (ڤۆڵتێر و ڕۆسۆ و مۆنتیسكیۆ ، چه‌ند دانه‌ێكی تر) كه ئه‌مانه بوونه داینه‌مۆی شۆرشی فه‌ره‌نسا و به كامڵ گه‌یاندنی ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپا ..
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڵێن ڕۆشنبیر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نوسین و ووتاره‌كانیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بیر و فیكری خه‌ڵك هه‌یه ئه‌وا ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه چونكه زۆر ووته‌و ووتاری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و ڕه‌گه‌زی هه‌بوون كه نه‌ك بوونه مایه‌ی درووست بوونی لافاوی خوێن له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دا به‌ڵكو بوونه گۆڕه‌پانی كوشتارگه‌ی كیانله‌به‌رانیش . ووتار و ووته‌كانی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی هیتله‌ر (گۆبڵز) زۆر كه‌ریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی ئه‌ڵمانه‌كان ، یان ووتار و هاندانی پیاوانی كه‌نیسه وه‌ك ووتاره‌كه‌ی پاپا ( ئوربانی دووه‌م ) ساڵی 1095 له فه‌ره‌نسا پێشكه‌شی كرد و داوای له ئه‌وروپا كرد له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (قدس) هێرش بكه‌ن بۆ ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵام ناكرێت ئه‌وانه‌ی ناومان هێنان و و هاوشێوه‌ی ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر خه‌ڵك به ڕۆشنبیر له قه‌ڵه‌م بدرێن ؟؟