ئەمرۆ ھاوکات لەگەڵ یادی 31ی ئاب وەفدێکی باڵای یەکێتی لەگەڵ بارزانی کۆبویەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 1100 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ پێنج شەممە کە ساڵرۆژی روداوی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ ە، شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پێکھاتوون لە مەلا بەختیارو نەجمەدین کەریم‌و شێخ جەعفەر‌و چەند ئەندامێکی تری مەکتەبی سیاسی دوور لە چاوی کامێراکان سەردانی سەری رەشیان کردوەو چاویان بە مەسعود بارزانی کەوتووە، بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت کۆبوونەوەکە لەسەر چی بووە.

ئەو سەردانەی شاندی یەکێتی بۆ سەری ڕەش ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رووداوی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ کاتێک لایەنێکی سیاسی بەھاوکاری رژێمی بەعس یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لە شاری ھەولێر دەرکرد، بەو ھۆیەشەوە بە ھەزاران کەس ئاوارە بوون‌و گیانیان لەدەستدا.

ئەو سەردانە ناڕەزایی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لێکەوتەوە.

دەقی ناڕەزایی نامەکەی بەشێک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی :

No automatic alt text available.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.