فراکسیۆنی گۆڕان: قسەکانی عومەر عینایەت ناڕاستن و گوزارشت لە رای خۆی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 1072 جار بینراوە

ستاندەر
فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە دوو چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و کوردستان ٢٤ دا; کاک عومەر عینایەت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، چەند قسەیەکی کردووە لەسەر ھەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێم، ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنین; کە ئەم قسانەی ناوبراو تەنھا گوزارشت لە رای خۆی دەکات و، لە ھەمان کاتیشدا قسەی ناڕاستن.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی فراکسیۆنی گۆڕان بخوێنەوە
رونکرنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

لەم ماوانەی دواییدا، لە دوو چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و کوردستان ٢٤ دا; کاک عومەر عینایەت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، چەند قسەیەکی کردووە لەسەر ھەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێم لەلایەک و، قسەشی کردووە لە سەر ئەدای ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەکی ترەوە.

ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنین; کە ئەم قسانەی ناوبراو تەنھا گوزارشت لە رای خۆی دەکات و، لە ھەمان کاتیشدا قسەی ناڕاستن.

لای ھەمووان ئاشکرایە، سیاسەتی بڕیار لێدروای بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەر رۆشنایی بەرژەوەندی گشتی و سەروەری یاسادا داڕێژراوەو، ھیچ بەرژەوەندییەکی حیزبی و شەخسی لە خۆ ناگرێت و، فراکسیۆنەکانی گۆڕانیش ھەر ئەو سیاسەتە
جێبەجێدەکەن.

بۆیە دوپاتی دەکەینەوە; رای فەرمی فراکسیۆنەکەمان، ئەو رایانەن کە لە بەیاننامەو بەلاغە فەرمیەکاندا بڵاویان دەکەینەوە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
٢/٩/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.