ستانده ر
بنەماڵەی دوو کۆڵبەر کە لەلایەن ھێزەکانی رژێمی ئێران تیرۆرکراون و بەشێک لە ھاووڵاتیانی شاری بانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی ئەو ٢ کۆڵبەرە چوونە بەردەم قائیمقامیەتی شاری بانە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و ئەمڕۆش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە بەردەوامیی ھەبوو و ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و خۆپیشاندەرێکیان بریندار کردووە.
تاکو ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای کۆتایی ھێنان بە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران دەکەن لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئێران.