مه‌جیدی مام برایم
له سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه وه‌ک هیزێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ر ، پارتی و یه‌کێتی وه‌کو دوو هێزی له مێژینه‌ی گۆڕه‌پانه‌که‌ش، خاوه‌نی داهاتی بێ‌شومار و هێزی چه‌کداری ئاشکراو نـهـێنی ده‌یان که‌ناڵی گه‌وره‌ی ئیعلامی، ئیش له‌سه‌ر جه‌سته‌ی گۆڕان و کادره‌کانیان ده‌که‌ن، به مادی ومه‌عنه‌وی بۆلاوازکردن وئینشاق دروستکردن..؟!
یه‌کێتی به‌ناوی هاوخه‌باتی سیاسی وسه‌ربازی وجوگرافی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هێنانه‌وه‌ی کادرانی باڵا‌و ناوه‌ندیان بۆ( ماڵه گه‌وره‌که ) ده‌ستی پێ‌کرد ..!
پارتیش تا گۆڕان نه‌هاته ناوحکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌وه ، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی وای نه‌نواند که جێگای سه‌رنجی گه‌وره بێت ، به‌نهێنی وخۆشحاڵیهوه داری ده‌خـسته سه‌ر ئه‌وئاگره‌ی بهیـنی یه‌کـێـتی وگۆڕان تا بۆی یه‌کلای بێته‌وه وبزانێ کێ یاریه‌که ده‌باته‌وه ده‌سـتی بۆ درێـژکات ..؟
کاتێك گۆڕان هاته ناوحکومه‌ت پارتی سه‌ره‌تا نه‌رمی نواند له‌پۆست وپله‌کانی بهریدهکهوتن ، وایان خۆ نمایش ده‌کرد ئیتر ته‌واو چه‌ند جارێکیش له سه‌رکرده باڵاکانیان ستایش وده‌ستخۆشی له گۆڕان وکادرهکانیان ده‌کرا ، به‌ڵام ، به نهێنی له‌ئاستی وه‌زیره‌کان ومدیرعام وبه‌رپرسی ڕایه‌ڵه وپۆستهسیاسیهکان وپهڕلهمانتارهکان ، ئیشیان له‌سه‌ر ده‌کردن به پێدانی پله‌و پۆست ،وه‌رگرتـنی ئیمتیازی جۆراو جۆرئهوهی بۆیانکرا کردیان و به‌شێك بوون به پارتی وئیعلانیان کرد پیویست نیه باسبکرێن ، که تا ئیستا خۆیان یه‌کلایکردۆته‌وه ..!
له ڕودوای نۆزده‌ی ئابی دووهه‌زراو پانزه‌وه که پارتی توشی گرفتی یاسای پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ وه ، زۆر هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ دکتۆر یوسف محمه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و جهلسانه نه‌خرێنه باسوخواسی وئه‌جندای به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانه‌وه وبه‌وه‌ش نه‌وه‌ستان ده‌ستیانکرد به‌کۆبونه‌وه‌ی حزبی وحکومی به به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان سه‌ره‌نجام پارتی به‌ده‌ست به‌تاڵی لێی هاته‌ده‌ر..؟!
له دوازده‌ی/ئۆکتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ پارتی په‌رله‌مانی داخست وڕێگریکرد له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌رکاره‌که‌ی..؟!
ئه‌وکاره‌ش کاردانه‌وه‌ی به‌شێك له حزبه‌کان وناڕهزای زۆری خه‌ڵکی کوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا ..!
له‌دوای ئه‌و ڕووداوه پارتی له‌ڕێگه‌ی میدیاوه هه‌وڵی دا درزبخاته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه که ، د. یوسف محمه‌د که‌سێکی که‌م ئه‌زموونه وناتوانێ جارێکی تر سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر گۆڕان که‌سێکی وه‌کو په‌رله‌مانتار(عومه‌ر عینایه‌ت ) پێشنیار بکات ئه‌وا ئه‌وان لاریان نیه له ئاسایکردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان ..؟!
واتا دیاریکردن وڕه‌زامه‌ندی نواند له‌لایه‌ن پارتی بۆ هه‌ر که‌سێك خۆی له‌خۆیدا جێگای گومانه..؟
به‌و هه‌نگاوه پارتی توانی وه‌ك ده‌ستپێك ، که‌شێکی لێك دروست بکات و چه‌ند جار عومه‌ر عینایهتیان ده‌دواند و ده‌یانگوت پارتی هیچ هێڵی سوری له‌سه‌ر تۆ نیه وتۆ ڕات چیه ..؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌می تێك دههاڵاو وای پیشانده‌دا که موسته‌حه‌قه وپێوهدیار بوو حه‌زده‌کات ، بۆ ڕه‌تیکاته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ ، وه پۆسته‌که‌ش سیادیه بۆ نا ..!
پارتی له‌هه‌وڵه‌کانیدا بۆ هه‌ر که‌سێك له‌هه‌نگاوی یه‌کمدا ئه‌گه‌ر نه‌رم بوو ئیتر به‌ردوام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته داوه‌که‌وه
ئێستاش گه‌یشتوون به قۆناغی نه‌رمکردنی عینایه‌ت وبا بزانین له‌داهاتوودا عـیـنایهت وه‌کو کاروان ساڵحه‌کان لیستی په‌رله‌مانی جیا ڕاده‌گه‌ێنێ یان نا..؟