ستاندەر
لەکۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا ئەلیستیر بیرت قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت ئامادەن سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن.
ھاوکات وەزیری کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیای بەریتانیا رایگەیاندوە پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و باشتر کردنی حکومرانی.