کورتەیەک لەسەر کێشەی هەرێمی ئاراکانی میانمار و میللەتی رۆهینجا

لەلایەن ستاندار Posted on 735 جار بینراوە

توانا عوسمان

لەئێستادا شەپۆلێکی تری توندوتیژی لەهەرێمی ئاراکانی باکووری خۆرئاوای میانمار سەریهەڵداوەتەوە لەنێوان زۆرینەیەکی بوزی “نزیکەی ٪87 دانیشتوان” و کەمینەیەکی موسڵمانی سوونی “نزیکەی ٪5 دانیشتوان”.
ئەم شەپۆلە لەتوندوتیژی “کە خەڵکانێکی بێ دیقەت لەفەیسبوکدا بەوێنەی ئەفریقا و سونامی و هتد ترسناکتر نیشانمانی دەدەن” بەشێکە لەزنجیرەیەک شەپۆلی تری توندوتیژی لەماوەی 80 ساڵی رابوردودا لەنێوان نەژادە جیاوازەکانی وڵاتی میانمار “بۆرمای پێشوو”.

بۆ ئەوەی لەریشەی ئەم ناکۆکیە قوڵە تێبگەین، دەبێت چەند هەنگاوێک بێینە دواوە.

رۆهینجیەکان “کە ناوی کەمینە موسڵمانەکانە” ئەمرۆ نزیکەی 1.3 میلۆن کەسن لەهەرێمی ئاراکاندا دەژین و بەرەگەز بانگالین و بەئاین موسڵمانن و بەزمانی رۆهینجیش قسە دەکەن کەدیالێکتکەکەی لە دیالێکتی شتیاگونگی باشووری بەنگالەوە نزیکە.

ئەم میللەتە موسمانە لە هەرێمێکی خۆرئاوایی میانمار دەژین بەناوی ئاراکان کەبە قسەی مێژوونوسی موسڵمان “محەمەد بن خەلیل رحمان ئاراکانی” ناوی ئاراکان لە ارکان ی ئیسلامەوە هاتوە کە جەمعی ووشەی روکنە.
رۆهینجیەکان لەسەدەی 19 دا و لەسەردەمی ئیستعماری بەریتانیدا وەک جوتیار لەخۆرهەڵاتی بەنگالەوە “بەنگلادیشی ئێستا” بە هاندانی بەریتانیەکان بەرەو ناوچە تەڕ و لەبارەکانی ئەراکان رۆیشتوون بۆ کشتوکاڵکردن بەتایبەت کێڵگەی مەرەزەی “برج”.
رۆهینجیەکان کە هەندێک سەرچاوە دەڵێت ناویان لە رۆح+نەجات واتە رزگاربوونی رۆحەوە هاتوە، چیرۆکی ئەو کەشتیوانە عەرەبە موسڵمانانەیە کەلەسەرەتای سەدەی نۆزدە کەشتیەکانیان لەکەنارەکانی بەنگال تێکشکاوەو لەو ناوچەیە رۆهیان نەجاتی بوە.. ئەمان بەدرێژی سەدەی نۆزدە تا سەرەتاکانی سەدەی بیست نزیکبوون لەبەرژەوەندیەکانی ئیستعماری بەریتانیەوە “کە 1824 تا 1948 خایاندوە”… نەک هەر ئەوەندە بەڵکو رۆهینجیەکان لەچەند قۆناغێكدا هاوپەیمانی بەریتانیا بوون و لەساڵی 1942 دا بەریتانیا دژی داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر میانمار، پڕچەکی کردوون.
میانماریە بوزیەکان کەخۆیان بەخاوەنی ئەسڵی میانمار دەزانن، بەردێژای سەردەمی ئیستعماری بەریتانی، بزوتنەوەی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازیان هەبوە و دژی بەریتانیا بوون و واش سەیری رۆهێنجیەکانیان کردوە لە هەرێمی ئاراکان کەدرێژکراوەی پرۆژەی ئیستعمارن لە 1824 وە.

هەرواش بوو، ساڵی 1942 لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەم کە ژاپۆن بەشێکی زۆری میانماری لەدەستی بەریتانیا رزگارکرد، بوزیەکان پشتیوان و هاوکاری سوپای ژاپۆن بوون و چاوسا‌غیان بۆکردن و بەریتانیەکانیش رۆهینجیە موسڵمانەکانیان پڕ چەک کرد دژی سوپای ژاپۆن، ئەمەش چیرۆکی مێژووی خوێنرشتنی نێوان ئەم دوو پێکهاتەیەیە کە لەو رۆژگارەدا هەردوو پێکهاتەکە دەیان هەزار کەسیان لەیەکتر کوشتوە.
ساڵی 1948 بەریتانیەکان کشانەوەو میانمار لە 4-1-1948 دا سەربەخۆی راگەیەند و رۆهینجیەکان بێ پشت مانەوە.. بەڵام ناکۆکیە قوڵەکە بەهێمنی مایەوەو کەشوهەوای سەربەخۆیی زاڵ بوو بەسەر ناکۆکیەکاندا.
تا ساڵی 1962 کە پێشهاتێکی مەترسیدا روویدا، ژمارەیەک ژەنەراڵی شۆڤێنی بۆرمی کودەتایان بەسەر پادشای میانماردا کردو سیستەمی حوکمڕانیان لە پادشایەتیەوە گۆڕی بۆ سیستەمی سەربازی و لێرەشەوە پرۆسەی تۆڵەسەندنەوە لە رۆهیجیەکانی هەرێمی ئەراکان دەستیپێکردوە.
پرۆسەی فەرامۆشکردن و سزادانی مەدەنی رۆهینجیەکان لەمیانماردا ساڵی 1982 گەیشتە لووتکە دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەربازی میانمار بەیاسایەکی تایبەت رەگەزنامەی لەمیللەتی رۆهینجی سەندەوەو وەک ئاوارەی بەنگالی لەقەڵەمی دان.

لەو رۆژەوە رۆهینجیەکان لەمیانماردا بە “ئاوارەی بەنگالی” ناو دەهێنرێت و مافی خوێندن و سەفەریان نیە و بۆ زەواجیش دەبێت رەزامەندی حکومەت وەربگرن و بۆشیان نیە لە دوو مناڵ زیاتریان ببێت.
بەپێی یاسای رەگەزنامەی میانماری ساڵی 1982 “کە تائێستا کارپێکراوەو سەرباری داوای UN میانمار ئیشی پێدەکات” هەموو رۆهینجیەک بۆی هەیە داوای رەگەزنامەی میانمار بکات بەمەرجێک بیسەلمێنێت کە پێش بەرواری 4ی یەکی 1948 لە هەرێمی ئاراکان نیشتەجێبوە.

نزیکەی ملیۆنێک رۆهینجی لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا ئاوارەی وڵاتانی ناوچەکەیان بوون، بەشی هەرە زۆریان دەیانەوێت بچنە مالیزیا بەنمرەی یەکەم، ئینجا ئەندەنوسیا بەنمرەی دووەم پاشان بەنگلادش کەخراپترین هەڵبژاردنیانەو گەورەترین کەمپی ئاوارەی رۆهێنجیش لەخاکی بەنگلادیشدایە و سعودیەکان هاوکاری دارایی دەکەن.
ئەگەرچی لەمیانماردا بوزیەکان زۆرینەی رەهان، بەڵام لەهەرێمی ئەراکاندا موسڵمانەکانیش زۆرینەن و بەپێ دۆکیومێنتریەک کە رۆژنامەی نیویۆڕک تایمز دروستیکردوە، گوندە بوزیەکانی ئەو هەرێمەش دووچاری قەتڵ و عام و راوەدوونان دەبنەوە.

بەشی هەرە زۆری قەتوعامەکان بزوتنەوەیەکی بوزی ئەیکات بەناوی بزوتنەوەی 969 کە کوتکراوەی بنەما ئایینە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.