بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی بانگھێشتی ئەمریکا دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 687 جار بینراوە

ستاندەر
بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەکەی سروە عەلدواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بەفەرمی بانگھێشتی ئەمریکا کراوە بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرسێکی ھەرێمی کوردستان.

لەراگەیەنراوەکەدا ھاتووە”بەسەردانێکی فەرمی و لە چوارچێوەی بەرنامەی کارێکی چڕوپڕدا، لەسەر بانگھێشتی بڕیارە کومستوک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و ھەروەھا دامەزراوەی وستمنیستر و دامەزراوەی فیوچەر فاودەیشین، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھەفتەی داھاتوودا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات”.

ھەروەھا ئەوەش باس لەوەشکراوە کە بڕیارە لەو سەردانەدا چەند کۆبونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوە ئەنجامبدات.

بەشێکی تری بەرنامەی کاری سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکی فراکسێۆنی گۆڕان پێکھاتوە لە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک دەربارەی ڕیفراندۆم و بارودۆخی عێراق لە دوای داعش و دۆخی ژنان لە عێراق بەگشتی و ژنانی ڕزگاربوی ژێر دەستی داعش بە تایبەتی پێشکەش بکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.