دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ئاگای لێبێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 766 جار بینراوە

ئەندازیار:سەعدی مستەفا عەبدولرەحمان

لە مانگی رابردوو فۆرمی راستەوخۆی زانکۆو پەیمانگان دابەشکرا بەسەر قوتابیانی دەرچووی پۆل ١٢، کە وابریابوو دابەش کردنەکە تاوەکو (١٥/٩)بەردەوام بێت،کەچی لەھەندێک کۆلیژ ئێستا بچیت پێت دەڵێن فۆرمی راستەوخۆی بەیانیان نەماوە، کە پرسیاریشیان لێدەکەی ئەدی ئەوماوەیە چی بوو کە لە ئاستی وەزارەت راتان گەیاندبوو تا ١٥/٩ فۆرم دابەش دەکرێت ،پێت دەڵێن وەڵا ئێمەش بە وەرەقە ھەلمانواسیبوو لە کۆلیژ تا(٣١/٨) فۆرم دابەش دەکەین، وەلا خۆش وەزارەت کۆلیژێکی زانکۆیەکت پاپەند نەبێت بە بریاری وەزارەتی خۆی ، بەڵام من پێم وایە جگە لەو بێسەروبەریە ئیداریە کە لە زۆربەی دام ودەزگا حکومیەکان ھەیە.

مەسەلەیەکی تر ھەیە ئەویش کاسبیەکەیەو پارەپەیداکردنە ، چونکە ئێستا کە فۆرمی بەیانیان نەماوە لە ھەندێک شوێن ،بەڵام فۆرمی ئێواران و فۆرمی پارالل ماوە کە ھەردووکیان خوێندنەکەیان بە پارەیەو بری پارەکەشیان لەچاوئەوقەیرەنانە رێژەکەی زۆرە، بۆیە لێرەوە داوا دەکەم ئەو چەند رۆژەی کە وەزارەت رایانگەیاندبوو فۆرم دابەش دەکرێت پێیەوە پاپەندبن،چونکە ناکرێت قوتابی بکرێتە قوربانی لەو نێوەندەدا، داوادەکەم لە رێکخراوە قوتابی وخوێنکاریەکان بێنە سەرخەت،وەداواش دەکەم لەلیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.