عەبادی ریفراندۆم بە خەڵەتاندنی خەڵکی کوردستان دەزانێت پارتی ھەڵوێستی بەرمبەر نەنواندوە

لەلایەن ستاندار Posted on 607 جار بینراوە

ستاندەر
لەدواین لێدوانی لەبارەی ریفراندۆمی کوردستان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ریفراندۆمی کوردستان ئەساسی نیە و تەنھا بەکارھێنانیەتی بۆ ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
چاودێران پێیان وایە باشترین وەڵامی پارتی بۆ ئەو ھێرشانە کشاندنەوەی فراکسیۆنەکەیەتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی کەمی رابردوو پارتی دوو پۆستی لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و ئەنجومەنی نوێنەران وەرگرتوە و ھاوکات لەئێستا لەململانێ یە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.