ستاندەر وردەکاری کۆبونەوەی ئەمرۆی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 1145 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ لە کۆبونەوەی چاوەروانکراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی چاوەڕێ دەکڕا بڕیار لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بدرێت. بەڵام بەگوێرەی زانیاری ستاندەر لەکۆبونەوەکە مشتومڕێکی زۆر دروستبوە لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەتایبەت سیناریۆی ئاوت کردنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە پرۆسەکە، دواجار ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری کۆتایی لەسەر پرسەکەی دواخستوە و، ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی وەفدێکی یەکێتی جارێکی تر لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبونەوە بکەن و ئەنجامی کۆبونەوەکان لە دانیشتنێکی تری ئەنجومەنی سەرکردایەتی گفتوگۆی لەسەر بکرێت بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی.

بەو شێوەیە ئەو بەرنامەیەی کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی دایرشتبو بۆ کۆبونەوەی ئەمرۆی سەرکردایەتی یەکێتی بەوەی بریاری کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان و کۆمەڵ بدرێت سەرکەوتوونەبو.

ھاوکات فراکسیۆنی یەکێتیش لەپەرلەمانی کوردستان بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی حیزبەکەیان راگەیاندوە تەنھا ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە دوو لەسەر سێ بریار بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەوان پابەند دەبن بەپێچەوانەوە پابەند نابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.