ئیمڕۆش نەبێ بەیانی ، دڵنیابە هەر دەبانی

لەلایەن ستاندار Posted on 575 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی
دەبانی وشەیەکە هەموومان کەم و زۆرلەنێوکۆمەڵی کوردەواری پێی ئاشناین ئەم وشەیە دەرەنجامی لاساری دایك و باوك بۆ کۆرپەکانیان یاخود ئاژەڵ بۆ بێچوەکەی دەکەوێتە بەرگوێمان ودەبیستین ئالەو کاتەدا کۆی ئاڕاستەو ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەڵێن هەوڵەکان لێرەوە دەست پێ دەکات بەئاڕاستەی ڕێگری کردن لەلێکترازانی خانەوادە ،

لەهەمانکاتدا هاو شێوەی مرۆڤ خاوەن ئاژەڵەکانیش بەهەمان شێوە لەدوای لەدایك بوونی هەربێچوەیەك دەکرێ ئەوە ڕەچاو بکەین لاساری لەپێناو خۆ بەخاوەن کردنی بێ چووەکان لەلایەن ئاژەڵەکانەوە هەست پێ دەکرێت بەڵام خاوەنەکانیان هەرگیز لە هەوڵەکانیان سڵ ناکەنەوەو ماندوونابن بۆئەوەی بەهەرشێوەیەك بێت ئاژەڵەکە لەسەر کۆرپەکەی ئارام بکەنەوەو بیبانێنەوە ئەو کاتە وشەیەك باوە لەنێو خانەوادەو بەخێوکەری ئاژەڵەکان دەوترێت خەمت نەبێ دەزانم کاتی دەوێ و کەمێ لاساری دەکات بەڵام لەکۆتا دەسەڵاتی نامێنێ و بەدڵنیاییەوە هەردەبانێ یاخود دەبانی ،

قۆناغێك لێوان لێو بووە لە وەستان و پاشەکشەی بەردوام بوونی لاساری لە پڕۆسیسی دێمۆکراسی ، قۆناغێك لێوان لێوە لەهەڵگەڕانەوە لەپەیام و دروشم و بیروباوەڕو بەخشینی ڕووبارێك خوێن ئەمانە هۆکارگەلێکن بەئاڕاستەی نەمانی باوەڕو متمانەی گەلەکەمان وئاماژەو ئاڕاستەیەکی ترسناکە لەشەقامەوە پەیام ئاڕاستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەکرێت، قۆناغێك لەپاشەگەردانی و خۆشەویست بوونی کورسی و ڕێگری کردن لەدەستاو دەستکردنی دەسەڵات و نەبوونی سستم بەرهەمی ٢٥ساڵەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستانە بۆ گەلەکەمان ،

لەکۆتا دەڵێم گشتپرسی پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە مافی هەموولایەكە خۆی بەخاوەندارێتی بزانێت و کاری بۆ بکات چیتر بەکەسی و حزبی مەکەن گەلەکەشمان وەك هەرگەلێکی سەرئەو زەمینە مافی خۆیەتی شاد بێت بەئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەو نیشتمانەکەی بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی دەبێ هۆشیارو بەئاگابین چونکە پرۆسەکە لێڵە سەری مایەی نەخوات ،

بۆیە دەڵێم لاساری ڕکە کردن لەسیاسەت بوونی نیە لەکام فەرهەنگەوە بەدیاری هێناوتانە نێو فەرهەنگی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا کۆی وڵاتانی یەکێتی اوروپا ، امریکا ، جامعەی عەرەبی ، وڵاتانی هەرێمایەتی، نێوخۆی عیراق وبەشێك لەحزبەکانی هەرێم پێشوازی لەوهەنگاوە ناکەن دژبە پڕۆسەکەن ،
لامان ڕوونە ئەوەی پێنج و دووڕۆژێك کاری لەسیاسەت کردبێت دەزانێت گشتپرسی ئەنجام نادرێت بۆیە شەرم مەکەو کەمێ لەوهەڵچونەت کەم بکەوە من دەزانم و لاشم ڕوونە ئەمڕۆش نەبێت بەیانی گەر زۆریش بەگران بوەستێت لەسەرت بەڵام لام ڕوونە هەر دەبانێ یاخود هەر دەبانی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.