ستاندەر پرۆژەیەکی ترسناکی تورکیا بۆ عێراق بەرامبەر ھەرێم ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 663 جار بینراوە

ستاندەر
بڕیارە لەچەند رۆژی کەمی داھاتوو سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە بکات و تاوتوێ ی پرۆژەیەکی نوێ ی تورکیا بۆ ھەماھەنگی دوو لایەنە بکەن.

ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمبارەیەوە بە ستاندەری ڕاگەیاند بریارە لەسەر داوای ئەردۆغان عەبادی سەردانی ئەنقەرە بکات، ئەویش دوای ئەوەی تورکیا رازی بوە سەربازگەکەی لە بەعشیقە تەسلیمی سوپای عێراق بکاتەوە”

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە ھەروەھا گوتی ” بەگوێرەی گەڵاڵەیەک ئەگەری زۆرە تورکیا بۆری نەوتی ھەرێم ڕابگرێت یاخود داھاتەکەی بگەڕێنێتەوە بەغدا و ھەروەھا عێراقیش بەڵێنی زیاتری ھاوکاری سەربازی بە تورکیا دەدات”

تاکو ئێستا ڕوون نیە ھەڵوێستی عەبادی لەبارەی ئەو پرۆژە نوێ یەی تورکیا چی دەبێت.

جێ ی باسە ستاندەر ھەوڵیدا لەسەرچاوەی تریشەوە زانیاریەکان پشتڕاست بکاتەوە بەڵام تاکو ئێستا ھیچ لایەک زانیاری تەواوی ئاشکرانەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.