چى پێویسته‌ كارا بكرێته‌وه‌ …؟

لەلایەن ستاندار Posted on 893 جار بینراوە

زه‌به‌نگ به‌هادین

له‌ دواى ئه‌وه‌ى بیست و شه‌ش ساڵه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ما سه‌ره‌كى یه‌كانى به‌ نیشتیمان بوون و به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى دارمان هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و به‌رپرسیارێتى تاك به‌رامبه‌ر نیشتیمان و خاك به‌رو رۆچون رۆیشت , هه‌رچى جۆره‌كانى شه‌ر و سوكێتى یه‌ ئه‌م حیزبانه‌ى كوردوستان به‌ یه‌كیان كرد , په‌روه‌رده‌یه‌كى نا ته‌ندروستیان به‌خشى یه‌ كۆمه‌ڵگا له‌ رێگه‌ى كێشمه‌ كێشه‌ دوور له‌ ره‌وشته‌كانیان له‌ رێگه‌ى سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانیانه‌وه‌ ,

راسته‌ له‌ دنیایى سیاسه‌ت كێبركێ ى سیاى هه‌یه‌ و مافى هه‌موو حیزبێكه‌ كه‌ به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو بنێت , به‌ڵام له‌ كوردوستان كێبركێ ى نا شه‌رعى و بێ ته‌رزاوى نێوان لایه‌نه‌كان له‌ رووى هێز و پاره‌وه‌ واى له‌ هه‌ندێك لایه‌ن كردووه‌ جوانى و گه‌وره‌ى كورسى یه‌كه‌یان له‌ باڵاى نیشتیمان و پیرۆزى كوردایه‌تى له‌‌ لا گه‌وره‌ تر بێت . ئێستا حیزبه‌كان ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌ لاى ئه‌وان وایه‌ كه‌ په‌رله‌مان كارا بووه‌وه‌ ئیتر دنیایى ئه‌مرۆمان ئه‌بێت به‌ شامى شه‌ریف و به‌خته‌وه‌رى ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نیشتیمان , لاى ئه‌وان وایه‌ كه‌ په‌رله‌مان كارا بووه‌وه‌ ئیتر ووڵات ده‌چێته‌ دۆخى دیموكراسى و پارێزگارى له‌ مافه‌كانى تاك ,

ئه‌م حیزبانه‌ ئه‌وه‌یان له‌ یاد كردووه‌ كه‌ په‌رله‌مان دوكانى عه‌تارى نى یه‌ كه‌ى ویستت بیكه‌یته‌وه‌و كه‌ى ویستت داى بخه‌یت , ئه‌وان ئه‌وه‌یان له‌ یاد كرد كاتێك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ شكۆى شكا كه‌ ته‌زویر كرا بۆ به‌دیهێنانى دوو كورسى زیاتر , كاتێك په‌رله‌مان داروخێنرا كه‌ په‌رله‌مانتار كرا به‌ قاز لێیدۆا له‌ ناو ژوورى په‌رله‌مان دا , ئه‌م حیزبانه‌ ئه‌وه‌یان له‌ بیر چوو ئه‌وه‌ى ئه‌وان چه‌ند ساڵه‌ ئه‌یچێنن له‌ كایه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردوستان ئه‌مرۆ به‌رى نه‌هامه‌تى یه‌كانى ئه‌چننه‌وه‌ . ره‌نگه‌ بتوانن وه‌ك كارتۆنێك په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌ و بچنه‌وه‌ دۆخى خۆ سه‌پاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى میلله‌ت به‌لام ئاخۆ ئه‌مه‌ سوودى بۆ ئێستا و داهاتوو ئه‌بێت ,

په‌رله‌مان له‌ ووڵاتێكدا كه‌ نیو ده‌سه‌ڵاتى حیزبێكى نه‌بێـت بوون و نه‌بوونى چ جیاوازى یه‌كى هه‌یه‌ , بۆیه‌ كارا بكرێته‌وه‌ یان نه‌كرێتـه‌وه‌ جیاوازى نى یه‌ . ئه‌بێت حیزبه‌كانى ئێستاى باشور ئه‌وه‌ بزانن ئه‌وه‌ى پێویسته‌ كارا بكرێته‌وه‌ هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتیمان په‌روه‌رى یه‌ ئه‌وه‌ى پێویسته‌ كارا بكرێـته‌وه‌ دیموكراسى یه‌ت و ده‌ستا و ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاته‌ , ئه‌وه‌ى پێویسته‌ كارا بكرێته‌وه‌ شه‌فافیه‌ت و به‌ده‌رخستنى داهاتى ناوخۆ و ده‌ره‌كى یه‌ , ئه‌وه‌ى پێویسته‌ كارا بكرێته‌وه‌ به‌شدارى پێكردنى خه‌ڵكه‌ له‌ بریار و چاره‌نوس سازدان دا , ئه‌م حیزبانه‌ ئه‌وه‌یان له‌ یادكردووه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون په‌رله‌مان و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یان كوشت ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون ووڵات به‌ره‌و نادیار ئه‌به‌ن به‌ تایبه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و پارتى دیموكراتى كوردوستان , ده‌بێت ئه‌م دوو حیزبه‌ بزانن ئه‌وه‌ وویژدانى سیاسى سه‌ركرده‌ حیزبى یه‌كانیانه‌ ده‌بێت كارا بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ره‌وشتى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى سیاسى یه‌كانه‌ ده‌بێـت كارار بكرێته‌وه‌ , ئه‌مرۆ په‌رله‌مان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو به‌مشێوه‌یه‌ ئاڵۆزترى ئه‌كات , ئه‌و كات هیچ شتێك كارا ناكرێـته‌وه‌ تا ئه‌م حیزبانه‌ به‌م عه‌قڵه‌ سیاسى یه‌وه‌ هه‌ڵسو كه‌وت بكه‌ن و له‌ ژووره‌ داخراوه‌كاندا بریارى تاك لایه‌نه‌ بده‌ن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.