ستاندەر زانیاری نوێ لەبارەی پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرۆژەکەی یەکێتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 709 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبونەوەی ئەمرۆی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی پرۆژە حەوت خاڵیەکەی یەکێتی تاوتوێکراوە بەڵام پارتی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە بۆ قبوڵکردنی پرۆژەکە.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر لە حاڵەتی قبوڵنەکردنی ئەو پرۆژەیە لەلایەن گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئەوکاتە سەرکردایەتی یەکێتی بە دەنگی دوو لەسەر سێ بریار لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ ئەو دوو لایەنە دەدات، بەڵام کۆمەڵ و گۆڕان تاکو ئێستا ڕازی نەبونیان ڕانەگەیاندوە، لەو چوارچێوەیە یەکێتی داوای کۆبونەوەی سێ قۆلی لە گۆڕان و کۆمەڵ کردوە بۆ یەکلاکردنەوەی وەڵامی ئەو دوو لایەنە بۆ پرۆژەکەی.
پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندبو پرۆژەکە نزیکە لەداواکاریەکانی ئێمە بەڵام پێویستی بە میکانیزم ھەیە بۆ جێبەجێ کردنی.
ئەمەی خوارەوە تەواوی خاڵەکانی پەیامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە؛

١- ئاساییکردنەوەو کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

٢- لەپێناوی بەدیھێنانی ھاوسەنگی لەنێوان موچەی پلە باڵاکان‌و موچە کەمەکاندا، پێویستە پاشەکەوتکردنی موچە لەرێگەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسایەکی تایبەت لاببرێت‌و گرەنتی دانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکانی موچەخۆران بکرێت.

٣- متمانە بەخشین بەسەرۆک‌و ئەندامانی ئەنجوومەنی سندوقی داھاتە نەوتی‌و غازییەکان.

٤- ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن‌و دەستەبەرکردنی مافی دەنگدانی دانیشتوانی ناوچە دابڕێندراوەکان، بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینەی خۆیان ھەبێت لەپەرلەمانی کوردستان.

٥- پەسەندکردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.

٦- لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بۆ راپرسی، متمانەی پێ ببەخشرێتەوە بۆ ئامادەکردنی دەستووری دەوڵەتی کوردستان.

٧- ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٥).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.