ستاندەر
ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمرۆ دوو شەممە کۆبونەوەی سێ قۆڵی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ لەسەر پرسی ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان و پرۆژەکەی یەکێتی بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند “بەھۆی ئەوەی یەکێتی پاشگەزبۆتەوە لە کۆبونەوەکە بۆیە ئەنجامنەدراوە”
یەکێتی بە گۆڕان و کۆمەڵی ڕاگەیاندوە کە ئەو بەبێ پارتی ئەو کۆبونەوەیە ئەنجامنادات لەگەڵ ئەو دوو لایەنە بەیەکەوە.