ستاندەر
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە چەند سەرچاوەیەک لە میدیا عەرەبیەکان گواستیتیانەوە لە ئێستادا بەپێچەوانەی پێشتر کە دەنگۆی پشتگیری سعودیە لە پرۆسەی ریفراندۆمی ھەرێم بڵاودەکرایەوە وڵاتی سعودیە ھەڵوێستەکانی گۆڕانی بەسەرھاتوە و پاڵپشتی بەغدا دەکات دژی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و جیابونەوە، سعودیە لەگەڵ چەندین وڵاتی عەرەبی تر پەیوەندی بەستوە بۆ ئەوەی یەک دەنگی وڵاتانی عەرەبی پیشانبدەن لە ڕەتکردنەوەی دابەشبونی عێراق.
ھاوکات ھۆکاری گۆڕانی ھەڵوێستی سعودیە بۆ ئەو سەردان و کۆبونەوە بەردەوامانەی ئەو دواییەی ھەردوو لا لەگەڵ یەکتر دەگەڕێتەوە.