وردەکاری کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە
standard_news

ستاندەر

لەکۆبونەوەی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نوێنەرانی پارتی ڕایانگەیاندوە کە ئەو خاڵانەی ناو رێکەوتنەکە ناتوانرێ بەتەواوی جێبەجێ بکرێن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ستاندەری ڕاگەیاند لەکۆبونەوەکە بەرپرسانی پارتی ڕایانگەیاندوە کە ریفراندۆم دواناخرێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمیش جارێ ناتوانرێ ھەموار بکرێتەوە و گەرەنتی دوبارە نەبونەوەی روداوەکانی ١٢ی ئۆکتۆبەر بەستراوەتەوە بە ھەڵوێستی لایەنەکان و پرسەکانی تریش دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکەین.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر یەکێتی بە بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاندبوو کە پارتی رەزامەندی لەسەر خاڵەکانی ئەوان دەربڕیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.