چۆنیەتی زامنکردنی پاراستنی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 615 جار بینراوە

هاوڕێ کوردی

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ڕۆژھەلاتی ناویندا ڕووداوەکان ھێندە زۆر بوون بە جۆرێكە تاکەکان ھەر ڕۆژ لەگەڵ ڕووداوێك دەرۆیشتن. لەمەش دا کوردستان لەھەر چوار پارچەدا تووشی جەنگ و نەھامەتی وقرکردن بۆوە. بە تایبەتیش لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان کێشەی ناوخۆ سەری ھەڵدا، ھەتا کار گەیشتە ئەوەی ھیزە کوردیەکان سەنگەر لەبەرامبەر یەکتر بگرن. کێشە یاساییەکانی باشووری کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەڕێمی کوردستان ھیزە سیاسیەکانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردبە جۆرێك کۆمەڵگاش ئەم دابەش بوونەی پیوە دیاربوو. لەدوای چەندین کۆبوونەوە ھێزە سیاسیەکان تاکو ئەمڕۆش ھیشتا نەگیشتوونەتە ڕێککەوتن دۆخ و گوزەرانی ھاووڵاتیانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپ تر دەبێت. لەم کات و ساتەشدا(17) حزبی سیاسی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیاندا، بەلام ئەوەی جێگای ڕەخنەیە ئەم ھیزە سیاسیانە ھیج ئاماددەکاریەکیان بۆ دواڕۆژی ئەم پرسە نەکردووە. دەکری بڵێین ھەر لەسەرەتاوە جووڵاندنی پرسێکی وا چارەنووساز بۆ لەبیربردنەوەی کۆمەڵێك قەیران بوو بە دیاریکراویش پرسی سەرۆکایەتی ھەڕێمی کوردستان تاد…

لەئێستا دا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ھەڕەشەی ووڵاتان زیاتر دەبێت لە ئەگەری ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە. دوێنی ئەنجوومەنی نووینەرانی عێراق جگە لە پەرلەمانتارە کوردەکان بریاریاندا کە ئەم ڕیفراندۆمە نایاساییە و دەبێتە هۆی دابەش بوونی خاکی عێراق، ھەرەھا سەرۆك وەزیرانی عێراقیان ڕاسپاردووە بەوەی ڕێگریبکات لە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە ھەتا ڤاشستی عەرەب بیر لە بەکارھێنانی هێز دەکاتەوە بۆڕێگری کردن ئەوەی کە دوێنی ڕوویدا شتێکی چاوەروانکراو بوو. چونکە عەرەب ھیج کات دان بەمافە ڕەواکانی گەلی کورد دا نانێت، چاولێبکە بکە دوژمنانی گەلی کورد چۆن یەکگرتوو دەبن لەبەرامبەر سەرەتاترین مافی گەلەکەمان. شیعە و سوونە بە درێژای مێژوو ھەمیشە ھەوڵی لەناوبردنی یەکتریانداوە تاکو ڕۆژی ئەمڕۆ کەچی لە بەرامبەر گەلی کورد دا دەبن بەیك دەنگ بەلام ئیمەش ھە مێشە ھەولی لە ناو بردنی یەکترئەدەێن مەبەستم حزبە سیاسیەکان.

بۆچی ئێمە ناتوانێن یەك ڕیز بین؟ مێژووی نەتەوە کەمان پڕ خوویناویترێن مێژووە ھە میشە داگیرکەران ڕۆڵەکانی ئێمەیان شەھید کردووە، وە ھیزە سیاسیەکان بەردەوام بە پیلانی دوژمن خەریکی لە ناوبردنی یەکتربوونە کەئەمە گەورەترین زیان بووە بۆ نەتەوەکەمان ئیستا لە ھەموو کات زیاتر گەلی کورد پێویستی بەیەکتر ھەیە بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستائەم یەك ڕێزیە نابینریت ھەر ئەم ھۆیەشە دوژمنان بەردەوام ھەڕەشە دەکەن من لە دوێنیەوە زۆر دلگران بوومە بە ھە ڵویستەکانی عەرەب و ھەمیشە گووتوومە عەرەب برای ئێمە نین ئەمە ھەر بۆعەرەب نا بەڵکو تورك و فارس و دوژمنانی گەلەکەمان بەسیاسەتێکی فاشێزمانەبەردەوام ھەوڵی لەناوبردنی ئێمەیانداوە. زۆر کات گوتوومە نەبوونی سەرکردایەتیەکی نیشتیمانی بۆ ھەرچوار پارچەی کوردستان ھۆکارە بۆئەم دۆخەی ئێستا، ھەبوونی کێشە یاخود ھێرشی دوژمنکارانە لەسەر ھەر بەشێکی کوردستان ڕاستەوخۆ پەیوەندی ھەیە بە ھەموو کوردێك جا لەھەر شوێنکی ئەم جێھانە دابێت.

لەم دۆخە خراپەی ئێستا دا ئایە تا چەند لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەیەکتر نزیكن، ئێستا مەترسیەکی گەورە ھەیە بۆ سەر باشووری کوردستان بۆیە دەبێت بە زووترین کات پارتە سیاسیەکان بەگەڕ بکەون بۆ خۆئاماددە کردن بۆھەر ئەگەرێك کە لە ناوجەکەدا ڕوو دەدات. ھەموو کات تاکەکانی کۆمەلگا زیاتر لە خەمی نیشتیمان و دواڕۆژی گەلەکەماندان ئەوە ئێمەین ھەست بە بەرپرسیاری دەکەین نەك بەرپرسێکی گەندەل کە بەردەوام خەریکی دزێنی سامانی ئەم ووڵاتەیە بەھۆی ھەڵسوکەوتی ئەم نابەرپرسانە خەتی نەتەوەیی لە باشووری کوردستاندا کاڵ بۆتەوە. بۆیە ئەمە گەورەترین ھەڵەیە کە بڵێین با ئەوان چاکی بکەن لەمەدا ئێوە ڕاست دەکەن بۆچی دەبێت کوڕە ھەژارەکان لەجەنگدا شەهیدبن، بەڵام مندڵی بەرپرسەکان لەکاتی ناخۆشیدا ووڵات جێدە ھێلن.

تەنھا یەك شت وامان لێدەکات ئەوەش ئەوەیە ئێمە سیاسەت و نیشتیمان لە چاوی خۆمانەوە سەیر دەکەین نەك لەچاوی ئەوانەوە . ئۆبالی ئەم دۆخەش ھەمووی لەئەستۆی ئەم دەسەڵاتەیە، چونکە لەم(26) ساڵەی تەمەنیدا ئەوەی خراپ بێت ئەنجامی داوە، دەسەڵاتە کاری لەسەر ئەوە کرد ئێرادەی تاکەکانی بشکێنیت نەتوانن ھەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر زوڵم وستەم دەرببڕن .

زامنی پاراستنی کوردستان چۆن دەستەبەر دەکرێت؟ پاراستنی کوردستان لەداھاتوودا ھێندە ئاسان نیە، چونکە کورد ئەو کوردەی جاران نیە ئیدی گەل ناتوانێت لەژێر سیاسەتی قڕکردنی دوژمنان ژیان بکات بەمەش پێویستە کوردستان خۆی بۆقۆناغێکی نوی ئاماددە بکات. لەئێستا پێویستە گۆنگرەی نەتەوەی کوردستان زۆر بەگەرمی ئاماددە کاری بۆشتگەلێك بکات، ھەرچەند گۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا کۆمەلێك کاری زۆر گرینگیان ئەنجامداوە ئێستاش ئەم خەباتەی گۆنگرە بەردەوامە. من بۆ مێژوو چەند پێشنیارێك دەخەمە ڕوو کە بە باوەری من زامنی پاراستنی کوردستان لەمانە دا دەستەبەر دەکڕێت.

1-پێوستە لە ژێر چەتری گۆنگرەی نەتەوەی کوردستان دا سەرکردایەتێکی نێشتیمانی لەسەر ئاستی ھەر چوار پارجەی کوردستان پێك بھێرێت،کە ئەم سەرکردایەتیە رێکخەری سەرجەم پرسەنەتەوەیەکان بێت بەمە بە دوژمنان وجێھان دە ڵێن کە کورد یەك و نابێت بە دوو.

2-لە قۆناغی ئێستا وە لە تەواوی کوردستان دا ھێزێکی سەربازی ھاوبەش دروست بکرێت بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە لە داھاتوو دا ڕووبدات .

3-پرسی ریفراندۆم تە نھا پرسێك نیە کە ھێزە سیاسیەکانی باشووری کوردستان مامەلەی لەگەل دا بکەن،بەلکو پێوەستە پارت ولایەنە سیاسیەکانی تر لە بەشەکانی تریش سەرەنجی خۆیان لەسەر ئەم پرسە دەرببرن .

4- پێوەستە سەرکردایەتی سیاسی باشووری کوردستان بە زووی بکەوێتە گفتوگۆکردن لەگەل ئەم ھێزانە بۆئەوەی ببنە بەشیك لەو ھێزانەی کە باشووری دەپارێزن وە دە لنێام ئەم ھێزانە ئامادە ن یارمەتی دانی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان وھێزەکانی رۆژئاوای کوردستان و ھێزەکانی رۆژھەڵات پشتێوانێکی گەورەیە . 5-جگە لە یەكڕێزی ھێج دەرمانێکی تر ناتوانێت دەردی کوردان تیماربکات وە بەمەش سیاسەتی دوژمنان لە گۆر دەنرێت بۆیە بەر لەھەر شتێك با یەك ڕێزبین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.