یەکگرتوو، دۆڕاوی گەورە

لەلایەن ستاندار Posted on 537 جار بینراوە

ئارام قادر حەمەسور

یەکگرتووی ئیسلامی تا ئێستاش شانازی بە نەرم و نیانی خۆی دەکات، هێزێکە لە پەنای دینەوە خۆی دروستکردووە، هێزێکە دەنگی نزمە دژی هێزە خۆسەپێنەکان و دەمی درێژە دژی هێزو کەسە چالاکەکانی دژە دەسەڵاتی ستەمکار، ئەم هێزە بۆتە کۆپی پارتە گەندەڵ و ستەمکارەکان، چونکە یەکگرتوو بێ کارنامەی سیاسیە و وەک هەڕاجی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هێزێکە وەک پارتی و یەکێتی لەبەرەی ناقانونی و دژەگەڵدایە.

تەنانەت بەشێکی بنەماکانی دینی پشتگوێ خستووە، پێغەمبەر دەفەرموێت (إن من أعظم الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر) واتا گەورەترین جیهادە بەرامبەر ستەمکارێک قسەیەکی دادپەروەر و حەق بکەیت، بەڵام یەکگرتوو بۆتە پاسەوانی کۆشک و میوانی کۆشکی ستەمکاران، یەکگرتوو خۆی قوربانی دەستی ئەم دەسەڵاتەیە و چەندین کادیریان لێکوژراوە و بارەگایان سوتاوە بەڵام هەر دوای ئەم دەسەڵاتە دەکەوێت!؟ یەکگرتوو دۆڕاوی گەورەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووە، بۆیە ئێستا توشی تێکچونی سایکۆلۆژی بووە.

کادیرەکانیان لە جیاتی ڕەخنەکردنی یەکگرتوو توشی سکچوونی جنێو بوون بەرامبەر ڕەخنەگران و ڕۆشنبیران! یەکگرتوو تا ئێستاش وەک ئیسفنج سیاسەت دەکات، حیزبێک سیاسەت بکات لە وڵاتێکی ستەمکار و جورئەتی نەبێت ئەوا خۆری لەئاوابووندایە.

سوکایەتی کردن بە کاک مەسعود عەبدولخالق نوسەرو ڕۆشنبیر پێمان دەڵێت یەکگرتوو تەنگاو بووە بەرەو دۆڕانە، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردووی پڕ قەیراندا یەکگرتوو نەیتوانیوە وەک کاک مەسعود عەبولخالق بەجورئەت بێت و قسەی هەبێت و لەبەرەی برسییەکان بێت، کادیرەکانی یەکگرتوو لەجیاتی هێرشکردنە سەر گۆڕان و کۆمەڵ و ڕۆشنبیران با خەریکی دروستکردنی جورئەتی سیاسی بن بۆ یەکگرتوو.

یەکگرتوو بێ جورئەتە و بەرەو دۆڕانێکی گەورەیە، کادیرەکانیشی لە جیاتی ڕەخنە بەرگری لەسیاسەتە ئیسفنجیەکەی یەکگرتوو دەکەن و سەری یەکگرتوو دەخۆن، لە ئێستادا یەکگرتوو کۆپیەکی ناشیرینی پارتی و یەکێتییە لە بەرگریکردن و مانەوەی ئەم ستەمکارییەدا، چونکە بەناوی دینەوە سیاسەت دەکات، هیچ حیزبێک بەقەد حیزبێکی ئیسلامی ناشیرین نییە کە بۆتە دەستکەلای دەسەڵات.

تای یەکگرتوو بەرزە و پێویستە خۆیان ساردبکەنەوە و فریای خۆیان بکەون ئەگینا تای بەرز دەبێتە گەشکە و هەڵبژاردنی داهاتووش باجەکەتان وەرگرنەوە لەسەر سندوقەکانی دەنگدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.