من لەجێی شێروان شەمێرانی خەجاڵەتم!

لەلایەن ستاندار Posted on 662 جار بینراوە

حوزەیفە حەمید

پێشووتر کادری یەکگرروو بووم و ئێستاش بە باشترین حیزبیان دەزانم دڵنیام %٩٠ی یەکگرتووەکان خەجاڵەتی ئەو ھەڵوێستە نا مەردانەی شێروان شەمێرانین، زۆر بە داخەوە خۆزگە ئەم شتە ڕووی نەدایە، من دەمێكە موتابەعەی کاك مەسعوود عبدالخالق ئەکەم… ئینسانی سەڕ ڕاست و بە ویژدان و لەسەر خۆی وەك ئەوم نەدیوە، لەم مەسەلەی ڕیفراندۆمەیا تەنها هێندەم ئاگا لێیە کە دژی مەسەلەکە بوو، بەڵام دام نابوو پێش ئەوەی بچم بۆ دەنگدان سەیرێکی دەلیلەکانی بکەم بۆیە ئەم مانگە زۆر ئاگام لێی نەبووە… بە هەر حاڵ ئەمشەو لە بەرنامەی پانۆڕاما کاك مەسعود و کاك شێروان دەعوەت کرابوون بوو بە دەمە قاڵێ و قسە وتنیان بە یەك! کە دەسپێکەکەی کاك شیروان بوو واتە غەڵەت لەوەوە دەستی پێ کرد و کاك مەسعود جاری یەکەم خۆی گرت و جاری دووەم ئەویش خۆی پێ نەگیرا جوابی دایەوە،،،، دوو خاڵ بوو

١. کاك مەسعود باسی بەندی ٧ی کرد لە نازانم چی وتی یەکێتی و پاری و لام وابێ یەکگرتووش پێیان خۆش بوو عێراق لەو بەندە ڕزگاری بوو زۆۆۆر بە ئەدەبەوە قسەی کرد کاك شیروان زۆر بە ناشرینی وتی تۆ بۆ ناوی یەکگرتوو لەگەڵ یەکێتی و پارتی ئەهێنی!!! زۆر بە حەساسیەتەوە ئەو قسەیەی وەرگرت کاك شیروان. هەر چەندە مامۆستا مەسعود بەو پەڕی ئەدەبەوە وتی کە هەرگیز یەکێتی و یەکگرتوو و پارتی یەکسان نین و کوا یەکگرتوو گەندەڵە! کوا نازانم چی زۆۆۆۆر بە ئینصاف بوو.
٢. مامپستا مەسعود وتی لە سیاسەتیاندا پارتی و تەقریبەن یەکگرتووش پێیان باشە ئیقلیمییەن پەیوەندییان باش بێ تا نێودەوڵەتییەن واتە ئێرانیان پێ باشترە لە ئەمەریکا! کەچی دوو بارە کاك شێروان بە حەساسیەتەوە ئەو قسەیەی وەرگرت کە شتێکی زۆر ئاسایی بوو! جوابی دایەوە و وتی تۆ بۆ ناوی یەکگرتوو پارتی پێکەوە ئەهێنی!!! قسەیەکی ناشیرینی بە کاك مەسعود وت! وتی تۆ ئینسانێکی زۆر بێ ئینصافی!!!!! ئیتر کاك مەسعودیش توڕە بوو جەماعەتێ قسەی کرد کە دڵنیام خۆیشی قەناعەتی پێی نەبوو بە ڕای من خەتای سەرەکی کاك شیروان بوو هەر غەڵەتێکی کردبێ کاك مەسعود لەسەری حساب نییە چونکە توڕەیان کرد ئاخر ئێستا من بڵێم پێغەمبەر و ئەبوو جەهل هەردووکیان ئینسان بوون ئەمە پیاو کوشتنە! ئەکرێ مسوڵمانێکم لێ قووت بێتەوە بلی بۆ ناوی پێغەمبەر لەگەڵ ئەبو جەهل دێنی بێ ئینصافی!!! ئێ من ئەڵێم هەردوکیان ئینسانن خۆ نەم وتووە هەردووکیان ئەولیان!!! بە داخەوە نە ئەبوو بێ ئەدەبی بکرێ بەرامبەر کاك موسعود!
“هەرچەندە کاك شێروان وتی کە گوایە تێل و شت زۆر هەبوو لە نێوانیاندا و طڕ و تەشقەلە بەڵام بەخوا من لە جێغەی کاك شێروان خەجاڵەت بووم کە بەو ئوسلووبە ناشرینە قسەی لەگەڵ کاك مەسعود کرد!!! ئاخر وەڵا ئەو سەری سپی بوو! هەموو کەس ئەیناسێ چ ئینسانێکی پاکە کاك مەسعود”
ئەبوو کەسێ لەگەڵ کاك مەسعود بانگ کرابا کە قەدری کاك مەسعوودی زانیبا و بیناسیایە. خۆزگە بینەری بەرنامەی پێکەوە ژیان ئەبوون کە بکر حمە صدیق و کاك مەسعود پێکەوە بوون تیایدا ئینجا خۆشەویستی ژیان زیای ئەکرد لاتان ئەوەندە بە ویژدانەوە قسەی کردووە…. بە داخەوە هەزار جاری تریش بە داخەوە بۆ ئەو بێ ڕێزییەی بەرامبەر کاك مەسعود کرا، وەك وتم هەرچەنە کاك مەسعوودیش کە توڕە بوو جەماعەتێ قسەی نە شیاوی کرد کە دڵنیام ئێستا خۆی پەشێمانە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.