با بێ باک نەبین بەرامبەر کۆمەڵگای دەولی

لەلایەن ستاندار Posted on 548 جار بینراوە

کامەران خدر

بێ باکی بەشێکی سەرکردایەتی کورد بەتایبەت بارزانی بەرامبەر کۆمەڵگای دەولی لەناویشیدا ئـەمریکا دەرئـەنجامێکی باشی نابێت.

لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵگای دەولی بەچاوێکی دۆستانەوئـاشتی خوازانە سەیری میللەتی کوردی کردووە و لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بریاری دروستی داوە بۆ بەرژەوندی گەلی کوردستان و کوردیان لەرێگەی ئـاسمان و زەویەوە لەھەرەشەی دڕندەترین رێکخراوی تیرۆرستی پاراستووە.

لەئـێستائـەوەی کە پێ ویستە لەسەر سەرکردایەتی کورد بەتایبەت بارزانی ئـەوەیەکەشێوازی کارکردنیان بگۆڕن بەرامبەر کۆمەڵگای دەولی و لەجێیاتی ھەرەشەکردن و حیساب بۆ نەکردن، میتۆدێکی دیبلۆماسی و زمانێکی جیاواز لەزبری لەسەر ئـەساسی دامەزراوە شەرعییەکانی دەوڵەت بەکاربھێنن بۆ بەدەست ھێنانی متمانەی وڵاتانی ھاوپەیمان لەدژی جەنگی داعش و ئـەندامانی ئـەنجومەنی ئـاسایش، بەتایبەت پێنج ئـەندامە ھەمیشەییەکەی ئـەنجومەنی ئـاسایش کە پێک ھاتوون لە (ئـەمریکا،روسیا،بەریتانیا،فەرەنسا،چین).

ئـێمە دەبێت ئـەوەمان لەبەر چاو ڕون بێت کە ھیچ ھەرێمێک نیە لەدونیادائـەوەندەی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵگای دەولی و ئـەمریکا بەتایبەتتر گرینگی پێ بدات، ئـەمەش بۆ ئـەوە دەگرێتەوە کەھەرێمی کوردستان جوگرافیاو جیپۆڵۆتیکیێکی جیاوازی ھەیە لەناوچەکەدە، کە دەکرێتە لەئـایندەدا ببێتە ناوەندێکی گەورە بۆ یەکلای کردنەوەی ھاوکێشە سیاسیەکانی اقلیمی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، بەشێکی تری ئـەو گرینگی پێدانە دەگێرمەوە بۆ کردنەوەی دەرگاکانی ھەرێم بەروی ئـاوارەکانی دەستی شەری داعش.

لەئـێستادا و لەئـایندەشدا ئـەگەر ئـێمە بمانەوێت دەوڵەت دروست بکەین بەر لەھەمووشتێک دەبێت لۆبی ئـەمریکا وەک گەورەترین زلھێزی دنیا بەدەست بێنین و لەسەر ئـەساسی ھێز و ئـابوری و سەرچاوەی مرۆیی بەھێز دەوڵەتێکی دیموکراسی دور لەسیستەمێکی تۆتالیتار دروست بکەین و بیر لەوە نەکەینەوە کەکۆمەڵگایی دەولی لەبەر بانگەشەکردن بۆ
مافی گەلان دوڵەتمان پێشکەش دەکەن .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.