ئۆووو!

لەلایەن ستاندار Posted on 702 جار بینراوە

ئۆووو!

یاسین عومەر

گاڵتە بە مەگۆرك دەكەن و باشترین دیپلۆماتیان موتەرجیمێكی قانوونییە. حساب بۆ ئەمریكا ناكەن و باشترین چەكیان كڵاشینكۆفە. كاتێك داعش گەیشتە تخووبەكانی پایتەخت، دەستی دیپلۆماتێك نەما ماچی نەكەن، ئاردۆگانی كەڵەكچیی ئەو شەوە زوو خەوتبوو و ئایفۆنەكەشی خستبووە سەر Do not disturb … حاجی ئاغا (قاسمی سلێمانی) یان بە تكا و ڕجا لە ڕەوزەخوێنییەكی سامەڕڕا دەرهێنا و ناچاریان كرد پێشڕەوی تەنیا ٣٠٠داعش ڕابگرێت. كەچی ئێستا حساب بۆ ئەكبەر واحید ناكەن.

چییان هەیە؟
بەهێزترین چەكی ئاسمانییان هێلیكۆپتەری كشتوكاڵیی و هێلیكامە. چییان هەیە؟ میللەتێكی برسییكراوی كەرامەتشكێنراوی غەمگینی بێئومێدی زیزی زیڕەكردوو.

چییان نییە؟ عەزم وەحدەت و پلان و خۆنەویستیی.

حساب بۆ ئەمریكا ناكەن، تاكە گەرەنتیشیان ئاردۆگانی كڵاوچییە، ئەو ئاردۆگانەی وەفای بۆ گیولەنی ئوستازی نەبوو و بە نیازە لە سێدارەی بدات.

ئێستا كاتی خوێندنەوەی دۆنكیخۆتەی سێرڤانتسە، ئای سێرڤانتسی ئازیز نەریتی پاڵەوانبازانی خۆشخەیاڵ چ درێژەی كێشاوە! بەس كێشەی دۆنكیخۆتەكەی ئێمە ئەوەیە یەك سانكۆپانزا هاوەڵی نییە، بەڵكو سەدان و هەزاران سانكۆپانزای داماو.

هەڕەشە لە ئەمریكا و وڵاتانی زلهێز دەكەن، ستراتیجییترین بەرهەمیان بنێشت و دۆشاوی تەماتەیە، شەڕكەرانیان بە پارەی خۆیان فیشەك بۆ كڵاشینكۆفەكانیان دەكڕن.

دەوڵەتی سەربەخۆ خەون نییە، بەڵام كاری زۆریشی دەوێت هەر بە دوعا و نوێژی نەكەیت.
دژی عیراقی ستەمكاریی و دژی ستەمكاریی كوردییشم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.