ستاندەر
ئومێد ئەحمەد شاعیری ناسراو کە بە شیعرە ڕەخنەییەکانی لەھەولێر ناسراوە ڕایدەگەیەنێت چەند رۆژێکە لەسەر شیعرێک لەبارەی یەکگرتوو لەلایەن چەندین پەیج و ئەکاونتی یەکگرتوو داوای شەق تێھەڵدانم دەکرێت.
ئومێد ئەحمەد کە ماوەیەک بەر لەئێستا لەلایەن ئاسایش لەھەولێر دەستگیرکرا لەسەر ڕەخنەکانی لەدەسەڵات و ھەڕەشەی لێکرا بە ستاندەری ڕاگەیاند ئەو پەیجانە کە بەشێکیان لەلایەن چەند کەسێکی ناسراوی یەکگرتوو پاڵپشتی دەکرێن داوایان کردوە ھەوادارانی یەکگرتوو لەھەر شوێنێک منیان بینی تێم ھەڵبدەن و ھێلکە بارانم بکەن جگە لەجون و سوکایەتی و قسەی ناشریت وتن بەخۆم و کەس و کارم.
ناوبراو وتیشی من داوام لێکردوون وەرن بکوژانی ماموستا ھوشیاری شەھید ھێلکە باران بکەین و بدەینە بەرشەق بەڵام ئەوان سوتێنەری بارەگاکانی خۆیان و بکوژی کادیرانی خۆیان پشتگوێ خستوە داوای تۆڵەکردنەوە لەمن دەکەن.