بۆچی لە ئێستادا پاشەکەوتی موچە بە پەرلەمان ھەڵناوەشێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 655 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

ا- ھۆکار بۆ ئەوەی پرۆژەکانی پێشکەشکراو بە پەرلەمان سەرکەوتوو نەبێت:
١- ئەو رێککارەی کە لەلایەن حکومەت گیراوەتە بەر بە یاسا دانەنراوە تاکو بە یاسا لەپەرلەمان ھەڵوەشێتەوە.
٢- پێشکەشکردنی ئەو پرۆژانە لەلایەن لایەنەکان بۆ شاردنەوەی ئەو ڕەخنانەیە دوچاریان بۆتەوە لەسەر شێوازی کاراکردنەوەی پەرلەمان نەوەک جدیەت بێت لەسەر ئەو پرۆژانە.
٣- پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی شوڕا بڕیاری پاشەکەوت بە نایاسایی وەسفکرا و داوایان لە حکومەت کرد ھەڵی وەشێنێتەوە کەچی حکومەت نەچوە ژێر باری، کە واتا ناچێتە ژێر باری بریاری پەرلەمانیشِ.
٤- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان کە زۆرینەیە لەگەڵ کەمەنەتەوەکان ناچنە ژێر باری پرۆژەیەکی وا، بەتایبەت کە پێشتر بە فەرمی لە وەڵامی گۆڕاندا وتیان کاری حکومەتە کەی ئەو پاشەکەوتە کۆتایی پێدەھێنێت.
٥- حکومەت بەرنامەی ھەیە لە ساڵی نوێ سیستەمی نوێ ی دابەشی موچە جێبەجێ بکات.

ب- کەواتە دەتوانرێ چی بکرێت:
١- لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان و، لەسەر سیستەمی پاشەکەوتی موچە تا ئەگەری سەندنەوەی متمانە لێیان.
٢- پەسەندکردنی پرۆژەیەک لە پەرلەمان بۆ پاراستنی فەرمانبەران کە موچەکانیان پاشەکەوت کراوە کە گەرەنتی دانەوەی مسۆگەر بکات.
٣- ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئەو باج و رسوماتانەی کە لەماوەی کۆتایی سەپێنراوە بەسەر ھاوڵاتیان.
٤- دانانی لیژنەیەکی پەرلەمان تایبەت بە گرێبەستە نەوتیەکان و قەرزەکانی حکومەت و دۆڕاندنەکانی گرێبەستەکانی نەوت، راپۆرتێکی تەواو لەسەر ئەو بابەتانە.

ج- ئەو ئەگەرانە دەتوانرێ جێبەجێ بکرێت؟
بەو شێوازەی ئێستای پەرلەمان کە بەتەواوی کودەتای بەسەردا کراوە و ئەندامانی پەرلەمان لە ھۆلی پەرلەمان زیاتر لە دیلی حیزبەکانی دەسەڵات دەچن تاکو نوێنەری خەڵک ھەرگیز توانای جێبەجێ کردنی ئەو خاڵانەیان نیە، ئەو رێوشوێنانە کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە پەرلەمان ئیرادەی بەدەست خۆی بێت و حکومەتیش ملکەچی بریارەکانی ئەو بیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.