لە پەڕاوێزی ڕووداوەکان ، قسەگەلی خۆم دەکەم

لەلایەن ستاندار Posted on 513 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

یەکیەتی بە ۱۲ کورسی چوونە ناو ژووری پەڕلەمانەوەو دوو کەسیشیان بۆ کاراکردنەوەکە ، دەنگیان نەدا . کەواتە لە کۆی ۱۸ کورسی ۱٠ یان دەنگیان بۆ کاراکدنەوەکە دا . ئەو ۱٠ کورسیە هێزی هەردو باڵەکەی هێرۆ و کۆسرەتن . ئەو جامانە سورانە ، خۆیان ساغ کردۆتەوەو ئەوانەی لە گەڵیشیان دان ئەورۆ یان سبەی یان سەنگەر دەگوازنەوە یان بە پارتی بوون کەیی دەبن .

دکتۆر بەرهەم لیستی خۆی ڕاگەیاند یانی یەکیەتی بای . چەندی بە گەر دەکەوێ ناکەوێ . هەلوێستە سیاسیەکەیەتی ، یانی چەندی بەلای پارتی دا بکەوێ ، چەندی بە کەمی ، هەوادارانی یەکیەتی بەگەری دەکەون . ئەگەر لە گۆڕانیش نزیک بنەوە کە ئەگەرێکی دوورە ، بەخت زیاتر یاوەریانە . نزیک بوونەوەی هێرۆ خان و کۆسرەت ، سەفقەکە بە تەراقدانی بەرهەم کرا لە لایەن کۆسرەت . ئیدی نازانم ئەگەر پارتی بەرهەمی داڵدە بدا لەو لیستەی کە پێکی هێناوە لە پێناو کەمکردنەوەی دەنگی گۆڕان ، هێرۆ خان لە پارتی توڕە دەکا یان نا .

قسەی خۆمان بێت جولانەوەی نەخێریش لە گۆڕێیەو سبەی یان دوزبەی دەبن بە حیزب و ئەوانیش لە هەلبژاردنەکان وەک بەرهەم ئاسا لیستێکیان دەبێ و بەشی ئەوەندەش گەنج بە دوایانەوەیە کە چەند کورسی پەڕلەمانی بێنن . ئەدی پەکەکە ، ئەوان لەناوجەرگەی زۆنی سەوز ، میتی تورکی و بێمنەتانا بڕفێنن و بیانبەن بۆ قەندیل ، یانی جگە لە تەواجودی تەنزیمی و جەماوەری ، تەواجودی هێزی چەکداریشیان بەتایبەتی لە زۆنی سەوز هەیە . ئەدی لە زۆنی زەرد و بە لێدوانی پارتی لە سەروی ٦٠٠ گوند لە ناوچەی بادینان لە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیاندایە ، شەنگاریش بە هی خۆیان دادەنێن و ئەگەر بیکەن بە کانتۆن یان شێوە بەڕێوەبەرایەتیەکی لە شێوەی کانتۆن ، یانی پارتی لەو ناوچانە دەست بشۆن و لێشم مەحەقەقە ، ئەوانیش بە لیستی سەربە خۆ بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی شەنگار یان هەر ناوێکی تر، دێنە ناو گەمەی هەلبژاردنی عیراقی و کوردستانی و زۆر لە دەنگی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بە تایبەتی هی پارتی و یەکیەتی بۆ خۆیان دەبەن . ئەوانەی جامێنە سوریان لە سەرە ، ڕێگای خۆیان گرتووەو بە مردن و ژین لە گەڵ برادەرانی پارتین و بەرهەمیش بای بای لە یەکیەتی کرد .

جەماعەتی هێرۆ خان کە دەکاتە بۆن و ڕەنگی یەکیەتی و مام جەلال دەکەونە بەر مەترەقەی کۆسرەت و سندانی بەرهەم و گۆڕانیش دەیان کوشی . پارتی جەمەدانە سورەکانی یەکیەتی لە گەڵدابێ و بەرهەمیش جودابێتەوە ، کەواتە کەمتر منەتی بە باڵەکەی هێرۆ خان ، دەبیت . ئیدی نازانم باڵەکەی هێرۆ خان بادەداتەوە بەرەو جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنەی یەکیەتی و گۆڕان ، یان چاوی خۆیان ….. لە سەر ئەو بەرژەوەندیانەی لە گەڵ پارتیان هەیە حالەتی یەکەم گۆڕان و یەکیەتی زیچ دەکەن واتە گۆڕان کۆ زۆرترین جەماوەی یەکیەتی کە خۆی لە سەروی ۳٥ کورسی دەدات ، دەبنە یەک تەکەتولی سیاسی ، لە حالەتی دووەمییش هەمدیسان بەخت یاوەری بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت ، زۆرترین دەنگەکانی یەکیەتی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ .

قسەی خۆمان بیت ئەمەریکیەکانیش هاتوونەتە سەر خەت ئەو هاتنە سەر خەتەیان بە دڵی جەماعەتەکەی ڕیفراندۆم نابیت و ئەگەری ئەوەش هەیە دەست بە سەر کێلگە نەوتیەکانی هەرێم بە تایبەتی هی کەرکوک دابگرن و پێیەوە سەرچاوە دارایەکانی هەرێم بە تەواوەتی وشک کەن . خۆ ئەگەر ئەوە بکەن بە دوایەوە متمانەی جەماوەی بە پارتی و یەکیەتی زۆر کەمتر دەبێ . کاراکردنەوە نا یاسایەکە ، درێژکردنەوەی دووساڵی سەرۆکی هەرێم پەڕلەمان و حکومەتی بە دواوەیەو گۆڕانیش دوا بەدوای ۲٥/۹ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەڕلەمانیش بکات ، دەبیتە ئۆپۆزسیۆن ، بەڵام ئەمەریکیەکان کە هاتنە سەر خەت ، لە ڕوانگەی ئەو بەرجەستە سیاسیە نوێیە تەعامول دەکەن و لێشناگەڕێن هیچ تەشکیلەیەکی سیاسی بە چاو سۆرکردنەوەی هێز کار لە گۆڕینی ئەوبەرجەستە سیاسیە نوێیە بکەن .

بە تایبەتی لە کاتەکانی خولی هەلبژاردنی عیراقی و کوردستانی و ئەوەش دەزانم ڕیفراندۆم بکرێ نەکرێ بە نەزەر ئەمەریکیەکان ناکاتە هیچ . کاک نێچیریش گۆتی دوای ڕیفراندۆم سەربەخۆیی ڕاناگەیەنین و لە گەڵ بەغدا دەکەوینە گفتوگۆی جدی و با چاوەڕوان بین . بەندەش ئەودابەش بوونە نوێیەی لە زۆنی سەوز دەکرێ بە پۆزەتیف دەزانم .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.