نھێنی دەستپێشخەریەکی فوئاد مەعسوم کە ئەمرۆ ڕادەستی بارزانی کردووە و مەرجی بەغدا بۆ گفتوگۆ

لەلایەن ستاندار Posted on 595 جار بینراوە

ستاندەر
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ئەمرۆ لە شاری سلێمانی دەستپێشخەریەکی نوێ ی پێشکەشی بارزانی کردوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا.
ناوبراو بە بارزانی ڕاگەیاندوە دۆخی ئێستای کورد خراپە و پێویستە ھەرێم بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ڕازی بێت.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر مەرجی بەغدا بۆ پێشوازی لە وەفدی ھەرێم ئەوەیە کە نابێ گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم بکەن بەڵام لە خوار ئەوە ئامادەن کێشەکان چارەسەر بکەن.
لەو چوارچێوەیە بریارە رۆژی شەممە وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات.
سەنتەری توێژینەوەی ستاندەر ڕایدەگەیەنێت ئەگەر ھەرێم ھەفتەی رابردوو لەسەر داوای ئەمریکا و بەریتانیا و نەتەوەیەکگرتوەکان ریفراندۆم دوابخرابوایە و ئەوان چاودێری گفتوگۆکانیان بکردایە کاریگەری زیاتری دەبو، بەڵام بەو شێوەیەی ئێستا بەو شێوەیە کاریگەری نابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.