ستاندەر
ھەرێمی کوردستان پارە دەداتە لۆبیستێکی گەندەڵکاری ئەمریکیی بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانیی بۆ ریفراندۆم.
نیو یۆڕک تایمز ئاشکرایکرد کەیسی لۆبی کردن بۆ ریفراندۆمی ھەرێم بۆ بەدەستھێنانی دۆست لە دونیادا و کاریگەریی دروستکردن لەسەر ئەمریکا کە لەڕێی کەسێکی نزیکی مەسڕوڕ بارزانییەوە گرێبەستەکەیان کردوە لەگەڵ کەسێک ھەیە لە ئەمریکا ناوی پۆل مەنەفۆڕت، بەرپرسی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆک تڕامپ بو کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە لە بەرامبەر دەستتێوەردانی روسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. FBI لە ٢٠١٤ەوە لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکردوە دژی.
ناوبراو چەند جارێک ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان و ئامۆژگاریی بە (پ.د.ک) داوە بۆ کەمپینی ریفراندۆم.
ھەرێم پارە بە گەندەڵکارێکی ئەمریکی دەدات بۆ بەدەست ھێنانی پاڵپشتی بۆ ریفراندۆم
