بێ ئەرزش کردنی حیزب لە کۆمەڵگای کوردی!

لەلایەن ستاندار Posted on 650 جار بینراوە

محمد رضا

ڕەنگە لەناو هیچ نەتەوەێکی تر هێندەی کورد کاری حیزبایەتی نەشێوێندرابێت و لە ڕێرەوی خۆی لای نەدابێت ……. تۆ كاتێك مێژووی ئه‌و حیزبانه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ ئه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌وه‌ی حیزبه‌ كوردیه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوو كردویانه‌ له‌ ئاشووب نزیكتربووه‌ نه‌ك له‌ شۆڕش به‌ دیوه‌كه‌ی تر واته‌ ئه‌مانه‌ ئاشووبگێڕ بوون نه‌ك شۆڕشگێڕ هه‌ڵبه‌ت له‌ناو ئه‌و ناوانه‌شدا هێزی شۆڕشگێر و نیشتمان په‌روه‌ر بوونیان هه‌بووه‌..

ئەگەر سەیری پێک هاتەی زۆرینه‌ی حیزبە کوردیەکان بکەین لە هەموو پارچەكانی کوردستان ئەوا دەبینین کە هەمویان نازناوی یەک کەسیان هەڵگرتووە وەک سەرکردەی روحی حیزبەکە دەردەکەوێت هەر ئەمەش وایکردووەکە هیچ حیزبێک نەتوانێت تەنانەت لەناو پارچەیکی کوردستانیش ببێتە حیزبێکی ئاسۆیی و خاوەن جەماوەر بێت لە هەموو ناوچەکان.. ئێمەی کورد بە درێژایی هەزاران ساڵ لە ژێر پاڵەپەستۆیی ناوچەگەرێتی و خێڵ و عەشیرەت ژیاوین ئەم حاڵەتە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندام و كادیران و سەرکردەی زۆرینه‌ی حیزبەکان كه‌ بەهەمان نه‌ریتی عەشایری و خێڵەکی سەیری حیزبەکەیان بکەن و بە ماڵ و موڵکی خۆیان بزانن و جێ ی زۆرینەو نەفوسی خۆیان بە پاوانی خۆیان بزانن و ڕێگری بکەن لە کاری حیزبەکەی تر ڕێک وەک لە تیرەو خێڵەکان هەبووە و بۆتە هۆی پەلەماردان و سڕینەوەی یەکترله‌سه‌ر شوێنی هه‌وار و له‌وه‌ڕگا و زنجیره‌ی شاخه‌كانیان له‌ناو خۆیان به‌شكردووه‌.

دواجار بوونی خه‌یاڵی نه‌ریتی شوانكاری و بوونی شوان و سه‌یركردنی ئه‌وانی تر وه‌ك مه‌ڕ ئه‌وا ئه‌م خووه‌ له‌ پەلەماردانی نێوان خێلەکان گواستراوەتەوە بۆ شەری نێوان حیزبەکان ، حیزبە کوردیەکان هەموویان شەری یەکتریان کردووە كه‌ تا رٶژگاری ئەمرۆشمان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان زۆرینه‌ی لایەنەکانی هەرجوار پارچە هەیە …

ووتمان سەرکردەی هەموو حیزبەکان بوونەتە سیمبولی کادیرو ئەندامەکانیان ، (مقر) و بارەگاکانیان پڕ كردووه‌ له‌ وێنەو دروشمی سەرکردەی حیزبەکەیان به‌ڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە کادیری حیزبەکان ئاشقی سەرکردەکانیانن بەڵکو ئەم جۆرە کەسانە خۆشیان باش دەزانن کە خۆیان وه‌ك كادیر و ئه‌ندام هیچیان لەباردانیە دەیان هەوێت بەم وێنانە خەڵکی عەوام فریوبدەن و تەنها بۆ مانەوەی حیزب و بەرژەوەندی خۆیانە ئەمەی سەروە کە باسمان کرد وایکردووە لەناو کوردا ڕابەرێکی نەتەوەی درووست نەبێت تەنانەت لەناو یەک حیزبیش دا زۆر دەگمەن ڕابەری کاریزما لەناویان هەڵەبکەوێت!

چونکە ڕابەر دیاردەێکی کۆمەڵایەتیە لە کۆمەڵگاوە چەکەرە دەکات وەهەر بەویش گەشە دەکات ، هەرگیز نابینیت ڕابەرێک لە کۆمەڵگا یان لەناو حیزب داسەرهەڵبدات ئەگەر خەڵکی ڕێزی نەگرن…

کەواتە ڕابەر نەتەوە دروست دەکات لەهەمان کاتیش دا نەتەوە ڕابەر درووست دەکات ،ده‌بێت له‌ ڕابه‌ردا سیفه‌تی به‌ ئیبراهیم بوون هه‌بێت و ئاماده‌ی هه‌بێت كوڕه‌كه‌ی بكاته‌ قوربانی له‌ پێناو خاك وڵاتدا ؟

لە کۆتای دا دەڵێم ئەو ئاستەنگانەی حیزبەکان درووستیان کردووە وایکردووە کە درووست بوونی خەونی دەوڵەتی کوردی گەورە وەک ئەفسانەیەک وابێت بەڵام چارەسەر تەنها گۆڕینی عه‌قڵێتی حیزبه‌كانه‌ ئه‌ویش تەنها بە دیموکراسی کردنی حیزبەکان و کۆمەڵگا دێتە دی کە یەکتر قەبوڵ کردن و رێزگرتنی مرۆڤ ی تێدابێت و ململانێ حیزبی لە شەرە تفەنگ بگۆرێت بۆ ململانێی دیموکراتیانەوە وسه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان له‌ بوونه‌وه‌رێكی جه‌نگی بیانكه‌ینه‌وه‌ به‌ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سندوقەکانی دەنگدانیش شوێنی یەکلای کردنەوەی کێشە سیاسیەکان بێت ئه‌مه‌ش نایه‌ته‌دی وه‌كو (هۆبز) ده‌ڵێت تا ئه‌وكاته‌ی مرۆڤه‌كان كۆت و به‌ند نه‌خه‌نه‌ پێش حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.