ستاندەر
ئەمرۆ پێنج شەممە ئەردۆغان جارێکی تر ڕەخنەی لە بارزانی و ریفراندۆمی ھەرێم گرت و ڕایگەیاند بارزانی خۆی بڕێداوتە ناو ئاگر و ئەو ئاگرە بەکەمی دەگاتە ئێمە بەڵام زۆر خراپ زیانی بۆ خەڵکی تر دەبێت.
ھەروەھا ڕاشیگەیاند بارزانی دەبو بۆ پرسی دەوڵەت پێشتر لەگەڵ ئێمە و ئێران و سوریا و عێراق گفتوگۆ بکات بەڵام ئەو ھیچ لەمانەی نەکردوە، بەرێوەبردنی وڵات پێویستی بە لێھاتویی جیاواز ھەیە نەوەک ئەوەی تەنھا سەرۆک عەشیرەت بیت.
ئەو رەخنانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە وڵاتەکەی سودێکی زۆری لەھەرێمی کوردستان و سەرچاوە سروشتیەکانی وەرگرتوە.