مەهدی کاوانی
دوێنێ شەو عەتاسەراوی لە ئێن ئارتی قسەی دڵی خۆی کرد گۆتی ئەوە نێچیروان بارزانی بوو کە گوتی دەولەت ڕاناگەیەنین و ئاڵای عیراقی لە پشتمەوە هەڵ دەکەم ، بە هۆیەوە دەنگی نەخێری کەم کردەوە نەک جولانەوەی نەخێر . گووتی ئەوە خیتابی کاک مەسعود بوو ، دەنگەکانی بەڵێ و ڕێژەی بەشدار بووانی لە سولێمانی کەمکردەوە لە ڕێگای ئەو خیتابەی کە دای و وەها باسی لە سلێمانی دەکرد کە بەشێکن لە مێژووی پارتی و بارزانی و جارەک هەر باسی لە سەروەریەکانی یەکیەتی لەو شارە هەر نەکرد بە دوو وتەش لە باسکردنی ،( ئەو کاک نەوشێروانەی کە یەک ملیۆن کەس بە دوای تەرمەکەیەوە بوو) ، نەهاتە دەنگ و لە دوو جار زیاتر هەر ناوی مام جەلالیشی نەهێناو هەر ئەو هۆکارە بوو ، وای لە خەلکی سولێمانی و جەماوەری یەکیەتی کرد کە بەشداری لە پڕۆسەکە نەکەن یان دەنگدانەکەیان نەخێر بێت .
گووتیشی لە ئێستاوە تا شەش مانگی تر ، دەبی کوماری کوردستان لە سەر تەواوی خاکی کوردستان ڕابگەیەنرێ و بەشداری نەکەن لە هەڵبژاردنی عیراقی . هەروەها گۆتی ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی کوردستان ، کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەکەن ، خیانەت لە دەنگدەری خۆیان دەکەن . لە بەشێکی تری لێدوانەکەی گوتی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سەر کاراکردنەوەی پەڕلەمان و بەشداری کردن لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە حەوت خالەوە موزەکەرەی خۆیان تەسلیمی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی کردو یەکێ لەو خاڵانە نابێت پەڕلەمان بەبێ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کارا بکرێتەوەو چارەسەرکردنی قوتی خەلکیش پێشمەرجی کاراکردنەوەکە بێت و ناشچینە ناو ڕیفراندۆم ئەگەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی لە گەڵ نەبێ .
کە ئەو خالەی ئێمە لە سەر کاراکردنەوەکە بەبێ گۆڕان و کۆمەڵ جێبەجێ نەکراوە ، ئەوە خەتای مەکتەبی سیاسی یەکیەتی بوووە کە ئێمەش بێدەنگیمان لە سەر کرد لە بەر پرسی گەورەی نەتەوەیی بوو . لەبەشێکی تری لێدوانەکەی گووتی جەماوەری یەکیەتی و گۆڕان دوو نەسیجی کۆمەلایەتی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانن و لەمێژووی بەرەنگار بوونەوەمان سەدان سەروەری قارەمانێتیمان پێکەوە ئەنجام داوەو کەسیشمان ناتوانین جەماوەری ئەو دوو حیزبە لێک جیا کەینەوەو کارا کردنەوەی پەڕلەمانیش بەبێ ئەوان کێشەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو دژوار تر دەبات و جولانەوەی نەخێر و کاک بەرهەمیش و ئەو یەکیەتیانەی کە نارازیشن بەشێکن لە پڕۆسەی سیاسی هەرێم .
لە سەر گەلەکۆمەکێی ولاتانی ئەقلیمیش گووتی ڕیفراندۆم و ئیعلان کردنی دەولەتی سەربە خۆ ، هەقێکی ئەو ملەتەیەو سەد هەزار پێشمەرگەی یەکیەتیش داکۆکی لە کەرکوک دەکەن و ئەو کاتە حکومەتی ناوەند دەتوانی بە شەڕ بێتە ناو کەرکوک کە بە سەر هەموو لاشەکانمان تیێبپەڕێت و گووتی خەلکی کەرکوک و ناوچە جیناکۆکەکانی تری هەرێم زۆر بە گەرمیەوە بەرەو پیری ڕیفراندۆم هاتن و ئەوەش مایەی ئەوەیە کە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و خەلکی دەنگدەر خۆیان بە شایستەی بەپیر یەکترەوە دەهاتن و چەندین جاریش باسی لە یەکیەتی کوردانی هەرچوار پارچەو سەروەریەکانی یەپەگەو کوردی ڕۆژئاواو پەکەکەش دەکرد کە ئەگەر لە ناو خۆمان یەکیەتی سیاسیمان هەبێ و گوزەرانی خەلک باش بکەین و پڕۆسەی ئابووری بە شەفافی بەڕێوە بەرین و پشتیوانیەکانی کوردانی باکورو باشوور و ڕۆژهەڵاتمان بە دواوە بێت ، باکمان بە ئێران و تورکیاو حکومەتی ناوەند نیە . کە قسە دەهاتە سەر بەڕێز مەسعود بارزانی ، ناوبراو چەندەها جار بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی ناوی کاک مەسعودی دەهێنا نەک پێی بڵێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان .
ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی لە دەسەڵاتدارانی حیزبەکەی نەشاردەوەو گۆتی دەبێ ئێمە لە ئەدا خراپەکانمان ، داوای لێبوردن لەو جەماوەرەمان بکەین و دەبێ تێکڕای قیادەی سیاسی کوردیش لەو پاشاگەردیانەی حوکم داوای لێبوردن لە خەلکەکەی خۆی کات . لە سەر تەزویر ئەو بەڕێزە نەیگووت تەزویر کراوە یان نەکراوە بەڵام کە دەیگۆت بۆ هەلبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان پێویستە هەر هاولاتی یان حیزبێ ، هەقی خۆیەتی ، لە سەر یەک دەنگی تەزویر وەدەنگ بێت و بەڵام بۆ مەسەلەی ئەو ڕیفراندۆمەی کە کردمان مادامەکینێ بۆ مەسەلەی سەروەری نیشتمانە ، ئاساییە . یانی سیاقی قسکانی دانپیانان بووە بە تەزویر کردن . لە سەر دەنگهێنان و نەهێنانی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ، گووتی حەز دەکەم هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێ بەڵام دڵنیام بۆ دوو ساڵی تر دوا دەخرێ .
۲۸/۹/۲٠۱۷