سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان_عێراق شەرعیەتی لە كوێوە هێنا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 590 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

ئەمرۆ یەكشەمە 1ی ئۆكتۆ دوا كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم پێك هات , لە كۆتادا ناوی خۆیان گۆڕی بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان- عێراق, دەبوایا ئازایانە یەك پەیامیان بۆ گەلی قارەمانی كەتەلۆنیا بناردایا , لە كاتێكدا جەماوەری كوردستان بە تایبەت ئەو 92,73%ی دەنگدەرانەی كوردستان كە دەنگی بەڵێیان بە سەربەخۆیی دا, چاوەڕوانی ئەوە نەبوون ئەم بەڕێزان گوایە لە دوا چركەكانی پەیوەندیدان لە گەڵ عێراق , ئەم داش عێراقە بۆ ناوە تازەكەیان هەڵبگرن , چیرۆكی داش عێراق هەندێك برادەری ناو ئەنجومەنەكە خۆیان كارەكتەری سەرەكی بوون لە هەشتاكان خۆش و درێژە .

سەرەتا بزانم ئەم بەڕێزانە پرسی پارتە سیاسییەكانی خۆیان پێ بوو , وا بە دەست بەرز كردنەوەیەك ئەو بڕیارەیان دا؟؟, ناوی خۆیان و ئەركەكانیان گۆڕی,كێ ئەوانی تەخویل كردووە ؟؟؟؟, خۆ پێشتر حشك و ینك لە بری سەرۆكایەتی هەرێم پرۆژەو داواكاری وایان پێشكەش كرد كەس گوێی لێیان نەگرت .

ئەم گۆڕینی ناوە بێ گەڕانەوەی نوێنەران بۆ حیزبەكانیان دەربڕی جدی نەبوونی ژیانی حیزبایەتییە لە كوردستان , دەنا نابێت بێ بڕیاری بە كۆمەڵی حیزبەكان رێگا بە ئەندام بوونی ئەو كەسانە لەو ئەنجومەنە بدرێت , بێ ئەوەی بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆو بارەگای دیاری كراو بێت .

دواتر ئەم ئەنجومەنە دەسەڵات لە كوێوە دەهێنێت ؟, دەسەڵاتەكانی چین ؟, ئەرك و مهامی چییە لە ئایندە؟ ئایا ئەنجومەنەكە دەبێتە ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش , كە زۆر ناوەكانی نزیكە لە یەكەوە , لە كۆتادا دەڵێم , خەریكە سبەیش لە دوێنێ دەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.