محمد رضا
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بارودۆخی ناوچه‌كه وڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین ئه‌وا هیچ تروسكایه‌ك به‌دیناكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بتوانی هیواكان له‌سه‌ری هه‌ڵچنی بۆ نموونه بارودۆخی لیبیا تا ئێستا گرژ و ناله‌باره و (تونس) وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بی داهاتووی لێڵ و نادیاره .
لیبیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت كه زاده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند تیره و خێڵ بوو هه‌روه‌ها میسر وه‌ك كۆنترین شارستانیه‌ت بریتیه له كۆمه‌ڵگایه‌كی خێڵه‌كی و دابه‌شكاری له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه‌ی ئاینی سه‌رباری ئه‌وه‌ش به درێژای درووست بوونی و ده‌رچوونی ئینگلیزه‌كان ده‌ناڵێنێ به ده‌ست بێكاری و پێشێل كردنی یاسا و حیساب نه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران !
جگه له ئه‌مانه‌ش بارودۆخی سووریا به جۆرێكه كه ویژادنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی جوڵاندووه و كاولكاری و كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی به ئه‌ندازه‌ێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه مێژووی هه‌موو مرۆڤایه‌تی خستۆته به‌ر‌تانه و ته‌شه‌ری ویژدان وبه‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی و ئاینی و مرۆڤایه‌تی!
وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هۆی بوونی فره ڕه‌گه‌زی و مه‌زهه‌بی ئه‌وا ئه‌گه‌ری له دایك بوونی دیموكراسی جگه له پێشبینی كردنی له‌بارچوون شتێكی ترنیه چونكه تاقم و گروپه جۆراوجۆره‌كان هه‌موویان ده‌مارگیری ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیان هه‌یه كه پێكه‌وه ژیانی مه‌حاڵكردووه ؟ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری عێراق بكه‌ین وه‌ك بێشكه‌ی یه‌كه‌م شارستانیه‌ت ئه‌وا به‌هۆی بوونی گروپی ڕه‌گه‌زی جیاواز به‌رده‌وام بۆته شوێنی هه‌ڵهێنانی گروپه توندڕه‌وه‌كان چ مه‌زهه‌بێت یان ڕه‌گه‌زی .
بارودۆخی یه‌مه‌ن له‌وپه‌ڕی خراپی دایه و ستایلی ژیان له‌وێنده‌ر وه‌ك پێنج هه‌زارساڵ پێش ئێستا وایه، وڵاتانی تری كه‌نداو وه‌ك سعودیه و كوه‌یت و به‌حرێن ئه‌وا بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوونه تارمایی و به‌ری ڕووناكی خۆریان له خه‌ڵك گرتووه و شتێك نیه به‌ناوی ده‌زگای یاسادانان و په‌رله‌مان به‌ڵكو ته‌نها ده‌زگای ته‌نفیزی (حكومه‌ت) و دادگایه‌ك بوونی هه‌یه كه ئه‌ویش له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداراندایه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و ئێران واتێگه‌یشتوون كه دیموكراتی واته حوكمی زۆرینه هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی (حیزبی قائد)كه ئه‌و هه‌قه به‌خۆیان ده‌ده‌ن چۆنیان بوێت به‌وجۆره و به ئاره‌زوی خۆیان حوكم بكه‌ن به‌سه‌ر تاقم و گروپ و نه‌ته‌وه‌كان و به‌شه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا ، بوونی خولیای ڕووحی فه‌لسه‌فه‌ی حیزبی قائد له پانتای سیاسی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه زه‌مینه خۆشنه‌كرێت بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات وپۆسته‌كانی حكومی و له هه‌مووشی خراپتر هه‌وڵ بدرێت دوور له دیموكراسیه‌ت و به گه‌له‌كۆمه‌ك په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت خه‌ریكه به ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بێ نرخ بكرێت و( ئه‌نجومه‌نی سیاسی) وه‌ك سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی زیندوو بكرێته‌وه ؟ ده‌بێت ئه‌وه بزانین حوكمی زۆرینه مانای دیموكراتی پوخت ناگه‌ێنێت به‌ڵكو ئه‌و تاكانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی خولیای حیزبی قائد بیرده‌كه‌نه‌وه و پێوه‌ریان جیاوازه له پێوه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی حیزبی قائد بۆ ئاینده‌ی وڵات ئه‌وانیش مافی ژیان وئازادی و به‌شداری سیاسی و هاوڵاتیبوونیان هه‌یه …