ستاندەر
لە هەکاری باکوری کوردستان هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازیی پەکەکە، ئوتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک دەتەقێننەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاکان لە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە تائێستا ٤ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەی نەزانراویش بریندارن.
جێی ئاماژەپێکردنە لەماوەی ڕابردو سوپای تورکیا هێزێکی زۆری لە ناوچەکە دا کۆکردوتەوە لەلایەک بەمەبەستی هێرشکردن بۆسەر قەندیل و لەلایەکی دیکەش بۆ ترساندن و هەڕەشەکردن لە باشوری کوردستان.