ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەکان سەرەتاکانی پاشەکشەی بەرپرسانی ھەرێم لە ئەنجامەکانی ریفراندۆم دەرکەوتووە.
بەگوێرەی ھەواڵێک کە (عەرەبیە جەدید) لەبەرپرسانی باڵای عێراق گواستیتیەوە پاش کۆبونەوەی باڵوێزی عێراق لەگەڵ بارزانی بەمەبەستی سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێستادا بەرپرسانی ھەرێم نزیکن لە قبوڵکردنی دەستپێشخەریەکانی چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەھۆی فشارەکانی ئەمریکا.
ئەوە لەکاتێکدایە چاودێران و ھاوڵاتیان داوادەکەن بەرپرسانی ھەرێم نەچنە ژێرباری ئەو داواکاریانە و ئەنجامەکانی ریفراندۆم وەک خۆی لەماوەیەکی کەمدا جێبەجێ بکەن.