دیزاینی سیاسه‌تی كوردی دوای ڕیفرندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 898 جار بینراوە

كاروان نجات عمر

سه‌ركردایه‌تی كورد كۆڵنادات له‌شكست و بازدان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان، تائاستی په‌رت بوونی گشتی، واخه‌ریكه‌ به‌ده‌ستی خۆیان بێ به‌رنامه‌و دیراسه‌ی ورد ده‌چنه‌ ناو معاده‌له‌یه‌كی ده‌ولی زۆر خراپه‌وه‌، ڕێگه‌ی هه‌ورازو نشێویان هه‌ڵبژارد، هه‌ڵگری دۆزێكی قوڵی مێژوویین، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیگه‌ێننه‌ كۆتا ڕێگه‌، دڵسۆزی جیایه‌ له‌گه‌ڵ توانین، ئاوای پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، كورد خه‌ریكه‌ له‌نێوان (سه‌خت و سه‌ختتر، خراپ و خراپ تر)، سه‌ختترو خراپتر هه‌ڵده‌بژێرێ، به‌م شێوه‌یه‌:

1. له‌ئاستی ناوخۆیی وئیقلیمی: نكۆڵی ناكرێ و ناشراردرێته‌وه‌، دۆخی ناوخۆی كوردستان زۆر خراپه‌، من ڕه‌شبین نیم، به‌ڵام كورد خه‌ریكه‌ ده‌خنكێ له‌ناو نه‌خشه‌ی ئیقلیمی، به‌ره‌و دابه‌ش بونێكی خێرا ده‌چێ، سه‌ركردایه‌تی كورد سه‌ری لێشێواوه‌، هیچ به‌دیلیكیان نیه‌ بۆ ئه‌م واقعه‌، چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له‌یان هه‌ڵدایه‌ ناو ڕوبارێك شه‌پۆله‌كانی بۆكوێ بمانبات ده‌مانبات، ئێران و عێراق و توركیا یه‌كیان گرتوه‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، زۆر ئاسته‌مه‌ عێراق سیاسه‌تی وه‌ك و پێش ڕیفراندۆمی لێبێته‌وه‌، كورد دوشتی زۆر خراپی كرد:

أ. به‌قسه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (ڕیفراندۆمی دوانه‌خست)، خۆیشی به‌خاوه‌نی ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌م هه‌نگاوه‌ش سیقه‌ی كورد زۆر لاواز بووه‌ لای ده‌وڵه‌تان، عێراق ڕۆژ به‌ڕۆژ سیاسه‌تی توندتر ده‌بێ، زانیاری هه‌یه‌ ئه‌مریكا ڕێگه‌ی داوه‌ به‌هه‌موو گوشارێك بۆ سه‌ركوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ جگه‌ له‌به‌كارهێنانی هێزی عه‌سكه‌ری.

ب. له‌بری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای گه‌ل و حیزبه‌ سیاسیه‌كان، كۆبونه‌ویه‌كی هه‌موو قیاده‌ی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی مشورێك له‌م دۆخه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ بخۆن، داموده‌زگاكان به‌ دامه‌زراوه‌یی بكرێن، هه‌ڵسان (سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان- عێراق)یان دروست كرد به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، چونكه‌ ئاوای پێشبینی ده‌كرێت: (به‌هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی شوراو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان-عێراق) نیه‌تێك هه‌یه‌ ببێته‌ به‌دیلی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌ش دیزاینی سیاسه‌تی كورد له‌ئاستی ناوخۆیی چارە نوسیکی خراپی دەبێت، ئومێدی سەروەری یاسا دگوازێتەوە بۆ سیستەمی عورفی.

2. له‌ئاستی ده‌ولی: سه‌ركردایه‌تی كورد، به‌نیازه‌ بینای دیبلۆماسیه‌تی كوردی، بگوازێته‌وه‌ بۆ ڕوسیا، له‌ڕێگه‌ی بردنی هێڵی گازی سروشتیه‌وه‌، به‌مه‌ش كێشه‌ی كورد ده‌بێته‌ نیزاعێكی ده‌ولی، چونكه‌ فقهی سیاسی ده‌ولی گۆڕاوه‌، ده‌ڵێن مه‌رج نیه‌ ڕه‌گی دبلۆماسیه‌ت ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری بێت، به‌ڵگه‌شمان توركیاو كورده‌، هێنده‌ په‌یوه‌ندی نێوانی توركیاو كوردستانی باشور به‌هێزبوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوری توقع نه‌دكرا ئێران توركیاو(ویفاق اقلیم)ی ببه‌ستن به‌و ڕاده‌یه‌ دژی كوردستان، كه‌واته‌ سیاسه‌تی سه‌ده‌ی 21 جیایه‌، تیۆری به‌رژه‌وه‌ندی بۆ بینای دیبلۆماسی شكستی هێنا، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌بێ زۆر به‌ژیرانه‌وه‌ بنرێ، نه‌سیاسه‌ت به‌ عاتیفه‌و هه‌ڵچونه‌، نه‌ده‌وڵه‌تیش به‌قسه‌ دروست ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا كورد به‌ده‌ستی خۆی گۆڕی خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ و جه‌سته‌ی میلله‌تیش له‌تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ی كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ئاڵێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.