سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی رەخنەی توند دەگرێت لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 604 جار بینراوە

دوای ئەوەی ئەمرۆ مامۆستا صەلاحەددین محمد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بە نێوەندگیری بەشداربوو لە كۆبونەوەی گۆڕان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كوردستان-عێراق، شوان قەڵادزێ سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی وتارێكی رەخنە ئامێزی توندی بڵاوكردەوە لە ماڵپەری تایبەتی خۆی. ئەمەش دەقی ووتارەكەی ناوبراوە.

ماڵی خۆتان یەک بخەن ئینجا….

نزیکەی دوساڵە لیژنەی بالای کاری هاوبەشی ئیسلامیەکان بەمەبەستی یەکخستنی کاری تەوژمی ڕابوونی کوردستان لە جموجٶلدایە،بڕیاڕیش بوو لەکاتی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکان قسەی یەکلاکەرەوە لەسەر یەک لستی بکەن، لە10/6 ماوەی هاوپەیمانێتی تەواوبوو،بەڵام بەڕێزتان لەوبارەوە قسەی کۆتایتان نەکرد.. لەبەرئەوە لەروی شەرعی و لۆژیکی و زانستیەوە تەندروست ترە سەبارەت بەو بابەتە گرنگ و ستراتیژیە ژیرانە تربوو وەڵامێکی بڕواپێهێنەرو یەکلایی کەرەوەتان بۆشەقامی ئیسلامی وگەلی کوردستان بەگشتی ڕابگەندبایە،ئینجا خۆتان سەرقاڵی لایەنەکانی تربکردبایە، بەدڵنیایی لەودۆخە هەستیارو ئاڵۆزە ئەرکی ئێوەی بەڕێز قورسە چونکە ئەمانەت داری هاونیشتمانیانە، بەداخەوەهەوڵەکانیشتان لەڕابردو و ئێستاداهیچی لێ سەوزنەبوو،بەپلەی یەکەم ئێوە بەرپرسیارن لەبەرامبەرخواو ومێژو وگەلی چەوساوەدا…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.