ستاندەر نهێنی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی گۆڕان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كوردستان-عێراق ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 547 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ستاندەری راگەیاند ئەم كۆبونەوەی ئەمڕۆی گۆڕان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كوردستان-عێراق لەسەر داوای سەركردایەتی ناوبراو بووەو لەكۆبونەوەكە ئەم تەوەرانەی خوارەوە باسكراوە:
– ئەنجامدانی ریفراندۆم كارێكی هەڵە بووەو كاردانەوە نێودەوڵەتیەكان باشترین بەڵگەن بۆ ئەم بۆچونە.
– پارتی داوای لە گۆڕان كردوە پێكەوە روبەڕوی سزایەكانی عێراق ودەوڵەتە ئیقلیمیەكان ببنەوە.
– چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی مەترسیەكانی دوای ریفراندۆم لە ئەگەری بەردەوام بوون وتوندكردنی سزایەكانی سەر هەرێمی كوردستان.
ئەمەو بزوتنەوەی گۆڕان دوو پێشنیاری سەركردایەتی سیاسی رەتكردۆتەوە كە خۆی دەینێتەوە لە:
1- بەردەوام بوونی ئەم جۆرە كۆبونەوانە.
2- بەستنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەدوای كۆبونەوەكەی ئەمرۆ.

شایانی باسە وەفدەكەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان-عێراق پێكهاتبون لە نێچیرڤان بارزانی وئەدهەم بارزانی وفوئاد حوسێن ومامۆستا صەلاحەددین محمد بهاءالدین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.