ئەوەی لە مەراسیمەکە بینم ناچارم بڵێم یەکیەتی دوای مام جەلال وجاغی کوێرە

لەلایەن ستاندار Posted on 542 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

هەر لە سەرەتاوە ، هێرۆ خان و دوو کوڕەکەی لە ئاستی گەورەیی مام جەلال نەبوون قسە لە سەر ئەوە ناکەم کە بۆ ڕیفراندۆم ، لە ناو ئەو هەموو نارەزاییەی جیهانی و ئەقلیمی ، واژۆتان بۆ بارزانی کرد . حاسرەکەی ڕیفراندۆم کراو لێکەوتەکانیش دیارن و ، ڕەنگە هی تریشی بە دواوە بێت . بەڵام قسەکردنەکە دوای ڕیفراندۆمە ، دەبێ وەستانێکی بۆ بکەین ، کاخوان لە ناو بازاری سیاسی چ دەگوزەری . ڕۆژی دوای ڕیفراندۆم بارزانی لێدوانی داو گووتی ڕیفراندۆممان بۆ دەولەتی کوردی نیەو سنووریش دیاری ناکەین و داوا لە بەڕێز عەبادیش دەکەین کە کێشەکانی بەغداو هەرێم بە وتوو وێژی ئاشتیانە ، چارە سەر بکرێ و کاک نێچیری برازاشی گووتی ئاڵای عیراق بە پشتمەوە دەمینێتەوەو دەولەت ڕاناگەیەنین و سنوریش دیاری ناکەین .

بە دیوی یەکیەتی هێرۆ خان گووتی دان بەو بەرە سیاسیەی کە پێک هێنراوە نەمناوەو ناشنێم و بە خۆشمەوە لە ناو ئەو هەموو گوشارە جیهانی و ئەقلیمیەوە وازمان لە عینادی نەهێناو ڕیفراندۆممان کرد . ئەو بەرە سیاسیەی کە پێکیش هێنرا داش عیراقیەکیان پێوە نوساند ، یانی گەڕانەوەمانە بۆ بەغدا . ئەو بەرە سیاسیەش چۆنی لێک دەیتەوە ، گەڕانەوەیە بۆ بەرەی کوردستانی پێشو یانی فەرز کردنی شەڕعیەتی شۆڕشگێڕی بە سەر شەرعیەتی پەڕلەمان و دام و دەزگا مەدەنیەکان . باش بوو هی بەرەی کوردستانی داش عیراقیەکەی پێوە نەبوو ، ئێستاکە ئەویشی خراوەتە سەر .

با بگەڕێینەوە سەر لوبی مەسەلەکە کە بچووک کردنەوەی مام جەلالە لە لایەن هێرۆخان و منداڵەکانی یان پێیان کردوون . تخوا تخوا تخوا کامەیان بۆ ناوبانگی مام جەلال باشتر بوو ، مەڕاسیمەکە یەکەم جار لە بەغدا بەڕێوە چووبایە ، ئینجا بگواسترابایەوە بۆ سولێمانی ، یان ئەوەی لێی کەوتەوە کە لە سولێمانی کرا . مەڕاسیمەکە لە بەغدا بکرابایە بەشی هەرە زۆری سەرۆک کۆمارو کەسایەتیە سیاسیە بەرزەکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی بە دوای تەرمەکەی مام جەلالەوە دەبوون ، کە نەشکرا ، وەها نەکەوتەوە . بە بڕیاری حەیدەر عەبادی بە تەیارەکی خسوسی لە ئەلمانیاوە گواستیانەوەو سێ ڕۆژیش ماتەمینیان بۆ داناو زۆر بە توندی داوایان کرد کە مەراسیمەکە لە بەغدا بکرێ ، بەڵام ئەوە نەکرا .

نەکردنەکە لەناو ژوورە تاریکەکان بەڕێوە چوو و کەکار لە کاریش ترازاو بەغدا پێیەوە زۆر نیگەران بوو ، هاتنە بەر پاساو هێنانەوەو درۆکەش بە سەعدی پیرە کرا کە داوای لێبوردن لە بەغدا بکاو ئەویش گۆتی هەلەیەک بوو نەدەکرا بکرێ بەس تازە بە سەرمان تێپەڕی . دەپرسم باشە بۆ مەراسیمەکە لە بەغدا نەکرا ؟ ئەگەر لە بەر ئەوەیە کە دەولەتی کوردی ڕادەگەیەنرێ ، نە لێدوانەکانی بارزانی و برازاکەی ، وە نە داش عیراقیەکە ئەو مانەیەت ناداتە دەست ،کە ئەو دەولەتە بەو حەیامانەوە ، ڕابگەیەنرێ . ئەگەر لە بەر گوشاری بارزانیش بێتن دەبا هێرۆ خان و کوڕەکانی لە ئاست بەرپرسیارەتی دابوونایەو بە بارزانیان گۆتبا ، مەڕاسیمەکە نابەینە بەغدا بە مەرجی لە ناو پڕۆسیسی بەڕێوە بردنی مەڕاسیمەکە ، دەبێ بارزانی دەولەت ڕابگەیەنێ . خۆ من ناڵێم گەورەیی مام جەلال بە نالێوەشاوەیی هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بچووک دەبێتەوە ، بە دەلیلی ئەوەی قسە کردنەکانی میدیای جیهانی و ئەقلیمی کە گۆڕەپانێکی فراوانی داگیر کردبوو ، هەر هەمووی دەلالەتی ئەوەی دەدا کە تالەبانی کەسایەتیەکی سیاسی بەرزو سەرکۆمارێکی لێهاتوو بوو .

لە ناو خۆش هەر هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم تازیەی ماتەمینیان داناو کەسایەتیە سیاسیەکانی هەموو پارچەکانی کوردستانیش دەیان گۆتو دەیان گۆتەوە کە مام جەلال هی هەر چوار پارچەی کوردستانە . قورسە بڵێم زۆر زۆریش قورسەو پێشم خۆش نیە بڵێم ، بەڵام ئەو خواریەی لە هەلس و کەوتەکانی بەرپرسانی یەکیەتیم بە تایبەتی خانەوادەی مام جەلال ، بینی ، ناچارم بڵێم ، ئەگەر جەماوەری یەکیەتی و تەشکیلەی سیاسیان ، سنورێک بۆ مەجموعەی نەوتی خۆیان دانەنێن ، پاش مام جەلال وجاغیان کوێرە . هەتا کاک نەوشێروانیش لە سەر ژیان مابوو ، هێشتا هەندەک باشتر بوو ، شەرمە ترەکی تێدابوو و بەو شێوەیە پەڕۆکیان لە بەر دەرنەدەهێنا ، بەڵام ئێستا نەوت و پارەو دەسەڵات وا کوێری کردوون وەک ئەوە وایە کە بڵێن کەڕم کوێرم هیچ نابینم و نابیستم .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.