داواکاریەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی فراوان دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 532 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بە فەرمی داوای لەبارزانی کرد بەڵێنی دەستلەکارکێشانەوەی جێبەجێ بکات، لەسەر ئاستی ناوخۆش ئارازی شێخ جەنگی برازای مام جەلال داوای دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی دەکات .

دەقی پەیامەکەی ئاراس شێخ جەنگی بخوێنەوە

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود
سڵاوێکی گەرم

بۆ جارێکی تر وەکو دڵسۆزێک بۆ میللەتەکەم ئەم نامەیەت بۆ ئەنوسم بۆ ئەوەی بۆ مێژوو ئەم دەرفەتە بچوکەی کە ماوە لە دەست نەدەیت.

بەڕێزم. پێویست ناکات لاپەڕە کۆنەکان باس بکەین. ئەوەی کە ھەیە، ئێستا ئەوەیە، ئەو ناوچانەی کە پێیان ئەڵێن ناوچەی جێ ناکۆکەکان، لە ژێر خەتەرێکی ترسناکن. ئەوەی کە من ھەستی پێ ئەکەم و ئەیبیستم، لەم چەند رۆژەدا ئەوانیش ئەڕۆن لە دەستمان و حکومەتی ناوەند ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە، بەتایبەتی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە نەوتی لێیە و کورد دەستی بەسەردا گرتوون. دوای ئەوە وابزانم ھەموو شتێک تەواو ئەبێ.
ئێستا تاکە فرسەتێک لەبەردەستان مابێ ئەوەیە کە جەنابتان بڕیارێک بدەن بۆ رزگارکردنی ئەوەی کە ماوە (انقاژ ما یمکن انقاژە). ئەویش بەوەی جەنابتان وەکو بەرپرسی یەکەمی ئەم کارەساتە و وەکو پێشتر جەنابیشت وتت کە تەحەمولی ھەموو نەتیجەیەکی ئەکەم، بۆ ئەوەش کە بۆ مێژوو بڵێن کاک مەسعود نەیھێشت ئەوەی کە ماوە لەناو بچێت، دەست لەکار بکێشنەوە بۆ گەورەیی خۆتان و رزگارکردنی میللەتەکەمان لەو مەینەتییە. ئەوە بۆ جەنابتان ئەبێت بە گەورەترین خزمەت کە کردوتانە بۆ گەلەکەمان.
ئەزانم ئەرکێکی قورسە، بەڵام سەرکردە ئەبێ لە پێناوی میللەتەکەی گیانفیدابێت و جەنابتان ھەر بە گەورەیی ئەمێننەوە و لە جارانیش گەورەتر ئەبی.
ئەمە بڕیارێکی زۆر ناخۆشە بەڵام بۆ خزمەتی ئەم میللەتە ئەھێنێ کە تەزحیەی بۆ بدەیت و بەگەورەیی بمێنیتەوە…

لەگەڵ رێزدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.