ستاندەر
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ستاندەر پێی راگەیاندین كە حكومەتی عێراق كۆتا ئاگاداری خۆی داوەتە پارتی ویەكێتی بەمەبەستی پاشەكشەكردن بەهێزەكانی پێشمەرگە بۆ سنورەكانی هەرێم پێش روخانی رژێمی سەدام حوسەین لە ساڵی 2003 وپێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە نێوان هەرێم وعێراق بۆ ناوچە كوردستانیەنی دەرەوەی هەرێم (ماددەی 140).
هەروەها حكومەتی عێراق پێی راگەیاندونە ئەگەر هاتوو پارتی ویەكێتی بەم پرۆژەیە رازی نەبوون ئەوا حكومەتی عێراق ئامادەی بەكاهێنانی گشت بژاردەكانن بەتایبەتی عەسكەری بۆ پاشەكشەكردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ دوای سنورەكانی هێلی 36.
شایانی باسە هەر لە دوێنێوە لایەنێكی كوردی باڵا دەستی كەركوك بەنهێنی پەیوەندی بە حكومەتی عێراقی كردوە بۆ رادەستكردنی بیرە نەوتەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی.