كۆبونەوەی ئەمرۆی سەركردایەتی یەكێتی بۆ دووشەممە دواخرا چەند زانیاریەك لەو بارەیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 488 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەكی بە ئاگا بە ستاندەری راگەیاند كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا و بریارە لە كۆبونەوەكە چەندین پرسی چارەنوسساز یەكلابكریتەوە.

سەرچاوەكە وتیشی تاكو ئێستا جگە لە چوار ئەندامی مەكتەبی سیاسی كە هەریەك لە (كۆسرەت رەسول، د.نەجمەدین كەریم، مەلا بەختیار، جەعفەر شیخ مستەفا) سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكێتی كۆكن لەسەر ئەوەی فراكسیۆنەكەیان بگەرێتەوە بەغدا و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئاسایی بكەنەوە، هاوكات چاوەرێ دەكرێ بەشێكی سەركردایەتی یەكێتی رەزامەند بن لەسەر ئەو پەیامەكەی سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداوە هێناویتەتیە سلیمانی.

سەركردایەتی یەكێتی پێیان وایە لە كۆتاییدا پارتیش دەگەرێتەوە بەغدا و ناتوانێ دۆخەكە بەو شێوەیە درێژە پێبدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.